Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پێویستە هەنگاوی دیکە بۆ ڕێگەگرتن لە دەرکردنی قازانج بنرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 9 maj kl 10.02
" لەم ڕووەوە دەتوانین متمانە بگەڕێنینەوە"
(2:08 min)
.
وێنە: Jonas Ekströmer/TT

دانانی مەرج بۆ ئەوەی ڕێگری لە قازانج دەرکردنی کۆمپانیاکان کە لەبواری باشبژێویدا کارد دەکەن بەس نییە. بەڵکو پێویستیی بە هەنگاوی دیکە هەیە. ئەم بابەتە لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێی حکومەتدا تایبەت بە بواری باشبژێوی بڕیارە ئەمڕۆ پێشکەش بکرێت.

لە پایزی ساڵی ڕابردوودا حکومەت لێکۆڵینەوەیەکی سەبارەت بە دانانی سنوورێک بۆ دەرکردنی قازان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە هێنایە ئاراوە، بۆ نمونە کە ئەو کۆمپانیانەی لە بواری باشبژێویدا کار دەکەن دەتوانن چەند قازان دەربکەن. لەو ڕوانگەیەشەو ساڵی ٢٠١٤ حکومەت بڕیاری دا کە کۆمپانیاکانی ئەو بوارە دەبێت نزیکەی پێنج ملیارد کرۆن قازانج لە هەمان بواردا بخنەوە کار.

ئەم پێشنیازەی پێشووی حکومەت هەڵوێستی توندی بەری هاوپەیمانی ڕاستەکانی بەدوای خۆیدا هێدا. هاوپەیمانی ڕاستەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە پێویستە لەجێگەی ئەم هەنگاوە، حکومەت مەرجی بەرزکردنەوەی شێوازی بوارەکە و شێوازی کارکردن دابنێت. ئەمەش بۆ ئەوی باشبژێوی مسۆگەر بکرێت.

بەڵام ئیمەر ڕێپالوو کە لێكۆڵەرەوەی حکومەتە ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەردا ڕایگەیاند، مەج دانان لەسەر شێوازی کارکردن زیاتر کاری بواری بەڕێوەبەرایەتی و بیرۆکراتی لێ دەکەوێتەوە، بەبێ ئەوەی بتوانێت کاریگەری لەسەر دەرکردنی قازانج هەبێت.

 پارتی چەپ خۆشحاڵی خۆیان لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی حکومەت ڕاگەیاندووە و لە ڕووەوە ئولا ئەندەرشۆن، وتەبێژی سیاسەتی ئابووری ئەو پارتە دەڵێت.

        ئەمە کارێکی گونجاوە کە بتوانرێت دەکردنی قازانێکی ئێجگار زۆر سنورێکی بۆ دابنرێت. سوید بێ هاوتایە لەم ڕوانگەیەوە. لە ڕووی ڕێگەگرتنەوە دەتوانین متامە بۆ شێوازی بەڕێوەبەرایەتی بگەێنینەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".