Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

قەیرانی نەبوونی کارمەند لە نەخۆشخانەکاندا بەردەوامە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 9 maj kl 12.49
"فشاری کارمان زۆر لەسەرە"
(3:20 min)
.
وێنە: Claudio Bresciani/TT

کێشەی نەبوونی کارمەندی لە بوارە تایبەتەکاندا و لە نەخۆشخانەکاندا بووە بەهۆی ئەوی کە جێگە بۆ نەخۆشەکان بە پێی پێویست دابین نەکرێت.

هاوکات فشار لەسەر نەخۆشەوانەکان بە ئاستێک درووست بووە کە ناتوانن ئەو چارەسەری پێوستی بە نەخۆشەکان کە مافی خۆیانە وەرگرن بدەن.

 جێی باسە لەم ساڵانەی دوایدا ئەم بابەت بەردەوام لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و گفتووگۆ سیاسییەکاندا باس کراوە و بڵاو کراوەتەوە. ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەکانی سویدا بەگشتی ١٩٠٠٠ جێگەی تایبەت بە نەخۆش بوونیان هەیە. ئەمش بەراورد بە پێشووتر زۆر کەمە.

لە ئێستادا وەک یەکێک لە چارەسەرکردنی کێشەکان کارمەندانی نەخۆشخانەکان لەماڵی نەخۆشەکەدا چارسەری کەسەکە دەکەن، بەتایبەت کەسانی بەساڵاچوو.

بەپێیی سەندیکای چاودێری تەندرووستی (Vårdförbund) هۆکاری نەبوونی جێگە بۆ نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا بۆ کەمی دارایی ناگەڕێتەوە، بەڵکو پەیوەندی بە نەبوونی نەخۆشەوان و پزیشکەوە هەیە.

وەک چارسەریش سەندیکاکە پێیی وایە کە هەل و مەرجی باشی کار کلیلی چارسەری کێشەکەیە.

بێگەر د سەعید لە نەخۆش سانیۆران لە ستۆکهۆڵم پەرستارەوە ئاماژە بەڕوشی خۆیان دەکات و دەڵێت.

 

بە هۆی فشاری زۆرەوە خودی پەرستارەکانیش نەخۆش دەکەون. هاوکات موچەی پەرستار کەمە. بۆ ئەوەی ئەم کێشەیەش چارەسەر بکرێت دەبێت لە نەخۆشخانەکاندا موچەی پەرستار بەرز بکرێتەوە. ئەو کات ڕێژەی ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە پەرستار زیاد دەکات. لە ئێستاشدا کۆمپانیاکانی بە کرێدانی پەرستار زیاتر سەرنجی پەرستاران ڕادەکێشێت. لەبەر ئەوەی موچەی پەرستار لەوێ زیاترە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".