Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چاودێری تووندتر دەخرێتە سەر هاووڵاتیانی یەکێتی ئوروپا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 10 maj kl 11.04
چاودێری زیاتر دەخرێتە سەر فرۆکەخانەکان
(2:10 min)
پاتریک ئێنگسترۆم سەرۆکی پۆلیس بۆ کۆنترۆل کردنی سنوورە نێونەتەوەییەکان
وێنە: Jonas Ekströmer/TT

حکومەت دەیەوێت بە تووندی ئەو کەسانە کۆنترۆڵ بکات کە لە دەرەوەی هەرێمی ناسراو بە شێنگێن(Schengenområdet) لە رێگەی فرۆکەوە سەفەری سوید دەکەن.

 بەو مەبەستە زانیارییە دیجیتاڵیەکانی سەر پاسپۆرتی هاوڵاتیانی یەکیەتیی ئەورووپا چاودێری دەکرێت، ئەو زانیاریانە بە (biometri)  ناودێر کراون، تێکنیکی بایۆمێتری توانای هەڵگرتنی  پەنجەمۆر و شێوەی رووخسارو تایبەتمەندیەکانی تاکەکەسی هەیە و لە رێگەی بەکارهێنانی هێندێک کەرەسەوە چاودێرەکان دەتوانن ببینن کە ئایا ئەو زانیاریانەی لە بیۆمێتری دا هەڵگیراون لە گەڵ کەسی موسافیر یەک دەگرێتەوە یان نا.

لە ئێستادا ئەو کۆنترۆڵە تەنها لەسەر ئەو کەسانە دەکرێ کە لە یەکیەتیی ئوروپا یان هەرێمی شێنگین دا هاوڵاتی نین.

پاتریک ئێنگسترۆم سەرۆکی پۆلیس بۆ کۆنترۆل کردنی سنوورە نێونەتەوەییەکان دەڵێت.

هاوڵاتیانی نێو یەکێتی ئوروپاش وێنە و پەنجەمۆرەکانیان لەگەڵ ئەو زانیاریانەی لەسەر پاسپۆرتەکەیان هەیە بەراورد دەکرێت. بەشی ئای تی لە پۆلیسی سوێد لەمێژە راسپێردراوە کە ئەو کارە بکات، بەڵام تا ئێستا چارەسەرێکی گونجاو نەدۆزراوەتەوە، چونکە پێویستە تێکنیکی نوێ بەکار بهێنین.

ئەو گۆرانکاریانە بە مەبەستی خۆگونجاندن لەگەڵ یاسا نوێیەکانی یەکیەتی ئوروپادا جێبەجێ دەکڕێن. ئەو سیستمە هەر ئێستا لە بەشێک لە فرۆکەخانەکانی ئوروپا دا هەیە، بۆ نموونە لە لەندەن، ئەگەر کەسێک لە سوێدەوە سەفەر بکا دەبێت بەو چاودێریکردنی سنوورەدا گوزەر بکا کە زانیارییە بیۆمێتریەکانی سەر پاسپۆرتەکە دەخوینێتەوە و هەندیک جاریش بە کامێرایەکی تایبەت وێنەی روخساری موسافیرەکە دەگیردرێ.

پۆلیس دڵنیا نیە لەوەی کە بتوانێ بۆ سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ ئەو چاودێری کردنە بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، پاتریک ئینگسترۆم پێی وایە کە پێویستیان بە کامێرای پێشکەوتوو و هێندێک کەرەسە و پرۆگرام هەیە کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەراوردی روخسار و پەنجەمۆری موسافیر لە گەڵ زانیارییەکانی سەر پاسپۆرتەکەی دا بکا.

بە گوێرەی ئەو پێشنیارە وێنە و پەنجەمۆرەکان هەڵناگیرێن، بەلکو هەربەدوای کۆنترۆل کردنەکەدا دەسردرێنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".