Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

عەقیلۆڤ کێشەی دەروونی نییە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 10 maj kl 11.49
کاریگەری لە پرۆسەی دادوەرییەکە نابێ
(0:53 min)
Rakhmat Akilov pasha krisi

لە پاش پشکنینی پزیشکی ئاشکرا بوو کە ڕەحمەت عەقیلۆڤ گومانلێکراوی تاوانە تیرۆریستییەکەی درۆتنینگگاتان  کێشەی دەروونی نییە.

ئەمە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی دەروونیەیە کە لە لایەن بەرێوەبەرایەتیی پزیشکی یاسایی (Rättsmedicinalverket)  ئەنجام دراوەو و ئەورۆ دراوە بە دادگای ستۆکهۆڵم.

یۆهان ئەریکسۆن پارێزەرەکەی عەقیلۆڤ پێی وایە کە ئەو ئەنجامە کار ناکەتە سەر پرۆسەی دادوەریەکە و تەنیا هەنگاوێکی یاساییە کەلەو جۆرە دۆسیانەدا دەبێ جێبەجێ بکرێ. بەڵکو ئەوە زیاتر پەیوەندی بە پرسی چۆنیەتیی سزادانەوە هەیە. 

جێی وەبیرهینانەوەیە کە دوانیوەرۆی ٧ی ئاپریل سەیارەیەکی بارهەڵگر لە شەقامی درۆتنینگگاتان خۆی کێشا بە نێو خەڵک داو لە ئەنجام دا چوارکەس هەر ئەوکات و کەسێکی دیکەش دواتر لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست دا. پاشان عەقیلۆڤ وەک گومانلێکراو لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".