Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کەسانێک سوید بەجێدەهێڵن دەبنە ئامانجی ساختەکاران

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 10 maj kl 13.05
ساڵی ڕابردوو ٢٠٨٠٠٠ سکاڵا تۆمار کراوە
(3:58 min)
.
یان ئولسۆن لێکۆڵەرەوەی لە پۆلیسی نەتەوەی دژی ساختەکاری وێنە: شاهۆ موانی.

ئەوانەی سوید جێدەهێڵن و نیشتەجێی وڵاتێکی دیکە دەبن مەترسی دزینی ناسنامەیان بەمەبەستی ساختەکاری لەسەرە.

جێی باسە ڕێژەی ئەو سکاڵانەی لەسەر ساختەکاری و دەستبڕین لەلای پۆلیس تۆمارکراوەن بەردەوامن لە هەڵکشان. گروپێکی کۆمەڵگە کە دەبنە قوربانی ئەم تاوانە ئەو کەسانەن کە لە سوید بەجێ دەهێڵن و نیشتەجێی وڵاتێکی دیکە دەبن، بەڵام ناونیشان یان ئەدرێسیان لە سوید دەمێنێت. یان ئولسۆن لێکۆڵەرەوەیە لە پۆلیسی نەتەوەی دژ بە ساختەکاری ئاماژە بەو گرووپە دەکات و دەڵێت.

       ئەم کەسانە سویدیان بەجی هێشتووە. هاوکات چەندین شت لەسەر ناویان کڕراوە و لەو ڕووەوە فاکتورایەکی ئێجار زۆر بۆ ئەو ناونیشانەی کە لەسەری تۆمار کراون درنێرێت. ئەم کەسانە خۆیان لە سوید نین بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگری لەم کارە بکات. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ساختەکارەکان کاتی زیاتریان بەدەستەوەیە، هەتاوەکو بتوانن شتی زیاتر و گرانباهتر لەسەر ناوی ئەو کەسانەی سویدیان بەجێهێشتووە بکڕن.

بەپێی ئاماری ساڵانەی پۆلیس، ساڵی پار ٢٠٨٠٠٠ سکاڵا لەلای پۆلیس لەسەر تاوانی ساختەکاری تۆمارکراوە. ئەو ڕێژەیەش بەراورد بە ساڵی ٢٠١٥ لە %١٨ زیادی کردووە. لە کۆی گشتی سکاڵا تۆمارکراوەکانی پار ساڵ تەنها لە % ٦ لێکۆڵینەوە تەواو کراوە و کەسە تاوانکاراەکە بە دادگادراوە و سزادراوە.  ئەمەش بەراورد بەساڵی ٢٠١٥ ڕێژەی ئەو کەسانەی لەسەر ئەم تاوانە بەدادگا دراون زۆر کەمی کردووە.

 یان ئولسۆن ئەوەی ڕوونکردنەوە کە بە ئامانج کردنی ئەو کەسانەی وڵات جێدەهێڵن بەشێوەیەک کارێکی ئاسانە. لەبەر ئەوەی زانیاری سەبارەت بە تاکە کەس لەسویددا شتێکی فەرمییە و هەموو کەس دەتوانێت بەردەستی بکەوێت. بۆ نمونە چەند ساڵێک لەمەو بەر ساختەکاران کەسانی وەرزشکار کە سویدیان بەمەبەسی یاریکردنی لە وڵاتێکی دیکە بەجێدەهێشت دەکردە ئامانج. سەبارەت بەو گرووپە وەزشکارە یان ئولسۆن دەڵێت.

         لە سویددا زۆر زەحمەت نییە زانیاریت لەسەر کەسانی وەرزشکار کە گرێبەستی دەرەوەی وەڵاتیان ئەنجامداوە بەردەست بکەوێت. هاوکات کەی کەسە وەرزشکارەکە دەست بە یاریکردن لە وڵاتەکای دەیکە دەکات.

 جێی باسە لە پاش ئەوەی کە پۆلیس بەسەر ئەو گرووپەی کە کەسانی وەرزشکاریان بە ئامانج دەکرد داو تاوانکاران حکومدران، ئیدی ساختەکاری بەرامبەر ئەم گرووپە واتە وەرزشکاران کەمی کردووە. لەبەرامبەردا تاوانکارن گرووپەکانی دیکەی کۆمەڵگە دەکەن ئامانج.

لەهەمان کاتدا چەند شێوازێک هەیە کە دەتوانیت خۆت لە ساختەکاران پبارێزیت، و ناسنامەو زانیاری کەسێتیت بپارێزیت. بۆ نمونە یەکێک لە شێوازی خۆ پراستن بریتییە لەوەی کە لە ڕێگەی دەزگای باجەوە دەتوانیت ڕێگری لە کەسانی نەناس بکەیت کە نەتوانن ئەدرێسەکەت بگۆڕن. یان ئولسۆن باس لە شێوازێکی دیکە دەکات کە وەرگرتنی هەڵوێستە ئەگەر شتێکی نەخوازراوە ڕوویدا و دەڵێت.

 -       مرۆڤ دەبێت بە ئاگابێت لەوەی کە چی فاکتورایەکی بۆ دێت یان کرێدیت کە داوای قەرزی لەسەر کراوە. ئەگەر هاتوو فاکتورایەکەت بۆ هات یان داوای قەرزێکر لەسەر کرا بوو، ئەوا بە زووترین کات پەیوەندی بەو کۆمپانیای کە پەیوەندی بە گەیاندنی زانیاری باری ئابووری کەس بۆ کرێدیت یان قەرزەوە بکەیت. هاوکای لێییان برپسی ئەو بابەتە چییە، لەگەڵ ئەوشدا بیر لە داخستی پێرشوننوومەرەکەت بکەیت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".