Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دوو کەس بە تاوانی کاری تیرۆریستی دادگایی دەکرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 11 maj kl 09.55
تەمەنیان ١٩ و ٢٨ ساڵە
(2:31 min)
Misstänkta terrorister med svenska pass Greps i Grekland Foto: TT
Misstänkta terrorister med svenska pass Greps i Grekland Foto: TT

ئەمڕۆ دوو کەسی سویدی بە تاوانی کاری تیرۆریستی دادگایی دەکرێن. ئەم دوو کەسە مانگی یەکی ساڵی پار لە سەر سنووری یۆنان بۆ تورکیە دەستگیر کران.

گومان دەکرێت ئەم دوو کەسە پەیوەندییان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە هەبووبێت و ویستوویانە خۆ بگەیەننە سوریە بۆ تێکەڵ بوون بەوان.

لە کۆتایی مانگی ژانویەی ٢٠١٦ ئەم دوو کەسە کە تەمەنیان ١٩ و ٢٨ ساڵە ناو ئوتوبوسێکدا نزیک بە سنووری تورکیە لە یۆنان دەستگیر کران. لە ناو جانتاکانیاندا چەقۆ، جلی سەربازیی و پارەیەکی زۆر بە دراوی جیا دۆزرایەوە و پۆلیسی یۆنان گومانی دەکرد ئەمانە بەڕێوە بن بۆ سوریە.

هەڵگرتنی کەرەستەی شەڕ و پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیۆریستی حوکمی دورودرێژی زیدانیی هەیە لە یۆنان. بەڵام پارێزەری هەر دوو کەسەکە ئاتاناسیا کاراکیۆزاکی هیوادارە ئازاد بکرێن و دەڵێ

ـ ئێمە گەشبینین و هیوادارین بتوانین بێ تاوانیان بسەلمێنین.

پیاوە بە تەمەنەکەیان کە ٢٨ ساڵە دانیشتووی شاری یۆتێبۆریە و پێشتر بە تاوانی تیرۆریستی  لە بۆسنیا و سوید حوکم دراوە. بەڵام ١٩ ساڵەکە ڕابردوی خاوێنە و هیچ حوکم نەدراوە.

یەکێک لە کەسە نزیکەکانی کوڕە ١٩ ساڵەکە بە هەواڵی دەستگیرکردنی پەشۆکا وبە کەناڵی (P4 Göteborg) ڕادیۆی سویدی وت کە ئەو گەنجێکی ئاسایی بووە و ڕۆژانە بە یاری تۆپی پێ سەرگەرم بووە.

ـ هەر ئاگامان لەوە نەبووە کە سەفەری کردووە، ئەویش لەگەڵ کەسێک کە پێشتر بە تاوانی تیرۆریستی حوکم دراوە. کاتێک دەستمان کەوت و قسەمان لەگەڵ کرد وتی بۆ ماوەی هەفتەیەک سەفەری کردووە بۆ یۆنان. ویستویانە لە دەریا و ژینگەوە نزیک بن، هەر بۆیە چەقۆیان پێ بووە، ئەگینا هیچ بەڵگەیەکی تریان نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".