Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حوکوومەت دەیەوێت هێزی بەرگریی بەهێز بکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 11 maj kl 11.11
"دەبێ سیستەمێکی کارامان هەبێت"
(1:27 min)
.
وێنە: Drago Prvulovic/TT

بۆ بەهێزکردنی هێزی بەرگریی سوید لە کاتی قەیران وشەڕدا، حوکوومەت داوا لە چەندین دەزگای پەیوەندیدار، ئەنجومەنی هەرێم و شارەوانییەکان دەکات ئامادەیی باشیان هەبێت.

وەزیری بەرگریی پێتێرهولتکڤیست ئێژێ پێویستە لە جێگا و شوێنی پارێزراوەوە کار بکرێت کە کارەبا و خواردن و چەکی پێویستیی لێبێت.

ئێستا حوکوومەت دەستگەی پاراستنی کۆمەڵ و فریاگوزاریی (Myndigheten för samhällsskydd och beredskap)  بۆ پێداچوونەوەی ئەم کارە ڕاسپاردووە. ئەمەش بۆ ئەوەی دەزگا پەیوەندیدارەکانی بۆ نموونە، وزە، هاتوچۆ، ئابووریی و پاراستن لە کاتی شەڕ و قەیراندا ئەرکەکانیان بە تەواوی ڕاپەڕێنن. جێگا و پۆستە گرنگەکان دەبێ خەڵکیان بۆ دابین بکرێت و سیستەمێکی کارا لە کاتی رووداوی تایبەتدا هەبێت.

وەزیری بەرگریی سوید پێتێرهولتکڤیست دەڵێ

ـ دەبێ ڕۆڵی ئەو کارمەندانەی لە کاتی قەیرانێکدا پۆستی ستراتیژیان پێدەدرێ ڕوون بکرێتەوە، تا بە بەرنامەوە لە ئەرکەکانیان ئاگادار کرابنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".