Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

عەقیلۆڤ پەیوەندی بە سەرکردەیەکی جیهادیەوە هەبووە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 12 maj kl 09.16
سەرەداوەکان دەچنەوە لای جیهادییەک
(4:02 min)
گومانلێکراوی تیرۆرەکەی ستۆکهۆلم

بە پێی زانیارییەکانی بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوێد ئێکۆت (Ekot) دەرکەوتووە گومانلێکراوی تیرۆرەکەی ستۆکهۆڵم بۆی هەیە لە رێگەی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە پەیوەندی بە سەرکردەیەکی جیهادییەوە هەبووبێ.

دەکرێ ئەعیلۆڤ لە رێگەی کەسی دیکەوە پروپاگەندەکانی سەرکردەیەکی جیهادی وەرگرتبێ کە بە تاوانی تیرۆر داواکراوە. چەند مانگێک بەر لە رووداوەکەی ستۆکهۆڵم لە درۆتنینگگاتان ئەعیلۆڤ  لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان چالاک بووە و لەوێ پەیوەندی لەگەڵ تووندرەوەکان دا دروست کردووە.

ئاماژەکان باس لە چەند پێگەیەکی تووندڕەوی ئۆزبەکی لە نێو تۆڕێکی کۆمەڵایەتیی رووسی دەکەن لە ژێر ناوی ئۆدنۆکلاسینکی (Odnoklassinki) کە چەند مانگێک بەر لە تێرۆرەکە پروپاگەندەی ئیسلامیستی تووندرەویان تێدا کراوە. پێشتر بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوێد ئەو زانیارییەی بڵاوکردبۆوە و ئێستاش شوێنپیی ئەو پەیوەندیانەی هەڵگرتووە و لە کۆتاییدا سەرەداوەکە گەیشتووە بە سەرکردەیەکی جیهادی.  

پروپاگەندەکان لای کەسێکی بێ ناونیشان کۆدەکرێنەوە کە عەقیلۆڤی بە لیستی هاوڕێکانەوە زیاد کردووە، بەوشیۆیە عەقیلۆڤ توانیویەتیی دەستی بە کەرەسەکان رابگات، کە زیاتر ئەو خوتبە ئاینیانەن باس لە جیهادی پڕ لە تووندوتیژی دەکەن، هاوکات وێنەی خوێناوی تەقینەوەکان و کۆمەڵێک لینکی ماڵپەڕێکی جیهادی ئۆزبەکی و چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی تێدایە کە باس لە چۆنیەتیی بەکارهێنانی چەک دەکەن.

ئێکۆت لە رێگەی کەسێکەوە کە نەیویستووە ناوی راستەقینەی خۆی ئاشکرا بکا و لێرەدا بە ئالێکس برۆنستەین ناوی دێ زانیویەتیی کە چۆن جیهادیستەکان لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئۆدنۆکلاسینکی وەک بەردەبازێک کەلکیان لە چەند پێگەیەکی تایبەتیی ئاینی وەرگرتووە بۆ ئەوەی  پێوەندی لە نێوان  تازەهاتووەکان و جیهادیستە تووندرەوەکان دا دروست بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بە تایبەتیی روویان لە کارگەرە پەناخوازەکانی ئاسیای ناوەراست کردووە. پروپاگەندەکان لەو تۆڕی پەیوەندیەدا هەمووجارێک دەگەڕێنەوە لای کەسێک کە خۆی بە ئەبو سالوح دەناسێنی، ئەبو سالوح رێبەری گەورەی گروپیکی جیهادی ئۆزبەکیە کە لە سوریە شەڕ دەکەن و بە گروپی قاعیدەوە گرێدران.

مەگنوس رادنستۆرپ لێکۆڵەری بواری تیرۆر دەڵێ:

بێشک ئەوە زۆر سەرنجراکێشە، چونکە لەوانەیە هیڵێکی دیکەی پێوەندی لەو نێوەدا هەبێ کە پێویستە ئاشکرا بکرێ، هەروەها ئەوەش پێشان دەدا کە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان گرینگیەکی زۆریان هەیە.

ئەبو سالوح سەرکردەیەکی تووندرەوی ئاسایی نییە، ئەو لە لایەن ئێنتەرپۆلەوە بە تۆمەتی دەست هەبوون لە ئامادەکاری بۆ چەند تیرۆرێک و بەشداری راستەوخۆش لە خودی چەند کردەیەکی تیرۆریستیی دا داواکراوە.

جێی سەرنجە کە چوار رۆژ بەر لە تێرۆرەکەی ستۆکهۆلم هێرشێکی خۆکوژی کرایە سەر وێستگەیەکی مێترۆ لە سانت پێترێسبۆرگ، ماڵپەری رووسی  Gazeta.ru لە زمانی سەرچاوەیەکی پۆلیسەوە ئاشکرای کردووە ئەبو سالوح گومانلێکراوی دارێژەری هێرشەکەیە.

بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوێد نەیتوانیوە ببینی کە ئایا ئەکیلۆڤ لەو تۆرەدا لەگەڵ جیهادیستە تووندرەوەکان قسەی کردووە یان نا، چونکە زۆربەی کات ئەو پەیوەندیانە لە گروپە داخراوەکانی ناو ئەپلیکەیشینی تێلێگرام دا ئەنجام دراون.  

بێجگە لە عەقیلۆڤ چەند ناوێکی دیکەش کە لە سوێد دەژین یان پێشتر لە سوێد ژیاون لە نێو ئەو ناوانەدا دەردەکەون کە پەیوەندیان بەو تۆرە تووندرەوە جیهادیستیەوە هەیە. لە پێگە تایبەتیەکەی ئەبو سالوح لەو تۆرەکۆمەڵایەتییە روسیەدا ناوی دوو برا وەک ئەندامی بنەماڵەی ئەبو سالوح تۆمارکراون کە بە گوێرەی زانیارییەکانی نێو ئەو پێگەیە یەکێکیان لە ستۆکهۆڵم دەژی.

مەگنوس رانستۆرپ پێی وایە کە ئەو پەیوەندیانە زۆر سەرنج راکێشن چونکە تا ئێستا وڵامی ئەو پرسیارە نەدراوەتەوە کە ئایا ئەعیلۆڤ لە هێرشەکەی ستۆکهۆلم دا بەتەنیا بووە یان لە لایەن کەسی دیکەوە هاوکاری کراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".