Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوێد لە سیاسەتی پەناخوازیدا پاشەکشە دەکا

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 12 maj kl 11.41
وڵاتانی ئەورووپا بەرپرسایەتیی لە ئەستۆ بگرن
(1:29 min)
وەزیری کاروباری پەنابەران
وێنە: Christine Olsson/TT

حکومەت ئامادەیی خۆی پێشان داوە کە بەرلە هاوین لە چەند خاڵێک سەبارەت بە سیاسەتی پەنابەری پاشەکشە بکات بۆ ئەوەی یەکێتی ئەورووپا بگاتە رێکەوتنێکی گشتی.

وەزیری کاروباری پەنابەریی سوێد مۆرگان یۆهانسۆن  (Morgan Johansson)  دەڵێ ئەگەر بمانەوێ هەموو وڵاتانی ئەکێتی ئەورووپا لە دەوری رێگە چارەیەک کۆبکەینەوە دەبێ ئامادەیی بەخشین و وەرگرتنمان هەبێ، بۆ ئێمە گرینگە کە پرەنسیپێک هەبێ وڵاتان نەتوانن بە تەواوی نەخێر بڵێن بە وەرگرتنی پەنابەر لە کاتی قەیران دا. دەبێ هەر دەوڵەتێک بەرپرسیارێتیی خۆی وەربگرێ.

پرسی پەنابەری کەلێنیکی گەورەی خستۆتە ناو یەکێتی ئوروپا، بۆ نموونە وڵاتانی ئەورووپای رۆژهەڵات و لە نێویشیاندا هەنگاریا (مەجارستان) و پۆلۆنیا (لەهستان) بەردەوام نەخێر دەڵێن بەوەی کە بەرپرسایەتییەکی هاوبەش بگرنە ئەستۆ.

بەڵام ئێستا پێشنیاری چارەسەرێکی گشتی لە ئارادایە کە بە پێی ئەو، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو وڵاتانە لە بری ئەوەی پەنابەر وەربگرن، برەپارەیەک کە دەبێتە  ٦٠٠٠٠٠ کرۆنی سوێد لە بەرامبەر هەر پەناخوازێکدا بدەنە یەکێتی ئەورووپا.

هەموو وڵاتیک دەبێ سەهمی خۆی لە پەنابەر وەربگرێ، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانێ خۆی لەو بەندە رزگار بکات و لە بری پەنابەر، پارە بداتە یەکێتی ئەورووپا، ئەوا دەبێ لانیکەم نیوەی ئەو ژمارە پەنابەرەی وەرگرتبێ کە وەک مەرج لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە لەسەری دانراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".