Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دوو سوێدی بە پازدە ساڵ زیندان حوکم دران

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 12 maj kl 12.52
نیازی چوونە نێو داعشیان هەبوو
(1:21 min)
Grekiska polisen
دوو سوێدی بە تاوانی تیرۆریستی حوکم دران وێنە: TT/Scanpix

دووپیاوی خەڵکی یۆتەبۆری کە لە مانگی یەکی ساڵی رابردووەوە لە یۆنان دەسبەسەر بوون بە ١٥ سال زیندان حوکم دران، لەو دووپیاوە یەکێکیان هاوڵاتی سوێدیە و ئەوەی تریشیان ئیقامەی سوێدی هەیە.

 پارێزەری بەرگریکار ئەتەناسیا کەرەگیۆزاکی (Athanasia Karagkiozaki)  لەوبارەیەوە دەڵێ: ئەوان بە تۆمەتیی ئەندام بوون لە گرووپێکی تیرۆریستی دا و هەڵگرتنی کەرەسەی شەڕ حوکم دراون،

لە کۆتایی مانگی یەکی  ٢٠١٦ دا ئەو دووپیاوە کە یەکێکیان ٢٨ساڵ و ئەوەی دیکەش ١٩ ساڵە لە نێوان سنووری تورکیەو یۆنان دا دەسگیر کران. لە ناو کەلوپەلەکانیان دا بێجگە لە چەقوو، دروای چەند وڵاتیک و جلوبەرگی سەربازیی دۆزراوەتەوە.

پۆلیسی یۆنان پێی وابوو کە ئەو دوو کەسە نیازی چوونە سوریەیان هەیە تا بچنە ریزی رێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتیی ئیسلامیی ناسراو بە داعش.

پیاوە بەتەمەنەکەیان کە لە دەوروبەری یۆتەبۆری نیشتەجێیە پێشتر بە تاوانی دەست هەبوون لە کردەی تیرۆری دا  لە بۆسنیا و دواتر لە سوێد زیندانی کراوە.

پارێزەرەکەیان بەنیازە شکایەت بکا، هەرچەند تا ئێستا دەرنەکەوتووە کە لە چ زیندانێک دا ئەو دوو پیاوە سزای زیندانی کردنەکەیان تێپەڕ دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".