Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یاسا کاتییەکە بۆ مانەوەی منداڵانی بێسەرپەرشت دوودڵیی لێکەوتۆتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 15 maj kl 09.37
یاسا کاتییەکە دوودڵیی لێکەوتۆتەوە
(3:10 min)
ڕێلا ڕەسووڵ پەناخوازی بێسەرپەرشت
ڕێلا ڕەسووڵ پەناخوازی بێسەرپەرشت. وێنە: Pontus Lundahl/TT

ناڕوونی لە یاسایەکە دا بووە بە هۆی ئەوەی منداڵە بە تەنها هاتووەکان نازانن ئایا دەیاننێرنەوە بۆوڵاتەکانی خۆیان یان دەتوانن بمێننەوە.

ئەو یاسا کاتیەی کە دەرفەتی مانەوە لە سوید بە منداڵە تازەهاتووەکان دەدا ئەگەر خوێندنی ئامادەیی تەواو بکەن لە زۆر لایەنەوە رەخنەی لێگیراوە، ئەو یاسایە کە لە یەکی مانگی یونییەوە کاری پێ دەکرێ بە یاسایەکی ئاڵۆزو پڕ گرێ سەیر دەکرێ.

 رێلا رەسوڵ عومەر تەمەن ١٧ ساڵ کە لە هەرێمی لاپلاند لە شاری یۆکمۆک ئەژی پێی وایە بڕیارەکە ناروونە و نازانێ کە ئەو یاسایە ئەو دەگرێتەوە یان نا، تەنانەت دڵنیا نیە لە راستی و دروستی یاساکەش:

"من بە دڵنیاییەوە ساڵێکی تر ئەتوانم داخیلی یمناسیۆم ببم، بەڵام کێشەیەک هەیە لێرە، شتەکە روون نیە...کەس سەری لێدەرناکا کە ئایا شتەکە راستە یان نا."

ئیدارەی پەنابەران نووسیبووی کە بۆی هەیە ئەو یاسایە لە کاتی جێبەجێکردن دا کۆمەڵێک کێشەی لێبکەوێتەوە، پاشان هێندێک گۆرانکاریی سەبارەت بە پێشنیارەکە درا بە لیژنەی یاسایی لە پەرلەمان، پاش چەند گۆرانکاریەک لە رێکەوتی ٣ی مانگی ئایار پەسند کرا. بەڵام ئاننێ رامبێری لە کۆمەڵەی پارێزگاران  دەڵێ:

"هێندێک گۆرانکاریی زمانەوانیی و رینووسی لە یاسایەکەدا کراوە کە لەوانەیە وابکات روونتر بێت، بەڵام تا ئێستاش زۆر لەو رەخنانە لە شوینی خۆیانن کە ئیمە و لیژنەی رێنوینی یاسایش خستبوومانە بەرباس."

هەروەها ئاننێ دەڵێ کە روانگەیەکی ئەرێنی هەیە سەبارەت بەوەی کە دەیانهەوێ شانسێک بدەن بە لاوەکان ودەرفەتیان بدرێتێ خویندنەکەیان تەواو بکەن، بەڵام لەبارەی چۆنیەتیی دارشتنی یاساکە کێشەی هەیە.

"مرۆ نازانێ چ کاردانەوەیەک لەو یاسایە دەکەوێتەوە، چۆن کار دەکاتە سەر ماوەی لێکۆڵینەوە لە داواکارییەکان و زۆر شتی تریش. دەبێ چاوەدێری جێبەجێ کردنی یاسایەکە بکرێ نەک هەر لە لایەن ئیدارەی پەنابەرانەوە تەنانەت لە لایەن دام و دەزگا و کەسانی دیکەشەوە وەک سەرپەرشتیار(vårdnadshavare) و سەرپەرشتیاری یاسایی (god man)، تێکستێکی یاسایی قورسە و ناشمهەوێ بڵیم دوای گۆرانکاریەکان باشتر بووە"

جێی سەرنجە بە پێی ئەو یاسایە ئەو مندالە تازەهاتووانەی کە وڵامی رەد و دەرکردنیان هەیە ئیقامەیان پێ دەدرێ یان ئەوانەی ئیقامەی کاتیان هەیە، ئیقامەکەیان بۆ درێژ دەکرێتەوە ئەگەر دەست بە خوێندنی ئامادەیی بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".