Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

ئەورۆ ئەنجامەکانی هێرشە سایبەریەکە دەردەکەون

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 15 maj kl 12.50
هێرشی سایبەری
(1:24 min)
هێرشی سایبەری
وێنە: Øijord, Thomas Winje

زیاتر لە ١٠٠ وڵات لە هەینی رابردوو دا تووشی هێرشی سایبەری بوون.

ئەورۆ بۆ یەکەم جار دوای هێرشە سایبەریەکەی ئێوارەی هەینی رابردوو، خەڵکانێک کۆمپیوتەرەکانیان بەکار دەهێنن و بۆی هەیە زیانلێکەوتووانی ئەو هێرشە زیاتر ببن کە سەدان هەزار کۆمپیوتەری لە سەرانسەری دنیادا کردبووە ئامانج.

ئەو هێرشە سایبەرییە لە رێگەی کۆدێکەوە دەنێردرێ کە پەیامێک دێتە سەر شاشەی کۆمپییوتەرەکەت و داوات لێدەکا برە پارەیەک بدەی تا بتوانی دەستت بە نێوەرۆکی کۆمپیوتەرەکە رابگا، پارە دانەکە لە رێگەی دراوێکی ئەلکترۆنیەوە بە ناوی بیت کۆین (bitcoin)جێبەجێ دەکرێ ,ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە دۆزینەوەی ئەو کەسانە سەختتر بکا کە داوای بڕە پارەکە دەکەن.

ئاندێرش ئالکڤیست کۆمیسیار لە ناوەندی نێونەتەوەیی بواری تاوانکاری ئای تی دا دەڵێ:"ئەو کۆدە زیانبەخشە دەتوانێ لە ناو سیستمی ئیمەیل دا هەبێ و لەوێوە دزە بکاتە ناو کۆمپیوتەرەکە کاتێک دەخرێتە کار."

بە گوێرەی زانیارییەکانی دەزگای پۆلیسی ئیورۆپۆل ئەوە گەورەترین هێرشی سایبەریە تا ئێستا، لە بەریتانیا بواری تەندروستی بەو هۆیەوە زەرەرمەند بووە. نەشتەرگەرییەکان دواخراون و ئامبۆلانسەکانیش بۆ ئادرەسی هەڵە رەوانە کراون.

میکاێل ویت کارناسی بواری کامپیوتەر دەڵێ کە دەبێ هۆشیار بین لە کردنەوەی لینک یان ئەو ئیمەیلانەدا کە خاوەنەکانیان نەناسراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".