Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە کچە نۆزدە ساڵانەکەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 16 maj kl 12.59
سێ کەس بە گومانی ئەو تاوانە دەستگیر کراون
(0:51 min)
.
وێنە: Mats Andersson/TT

دادوەری گشتیی کریستەر ساممێنس کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند کە ئەو تەرمەی دۆزیویانەتەوە کچە نۆزدە ساڵانەکەی هودیکسڤاڵە.

ئەو کچە نۆزدە ساڵانە شەوی شەممە دیار نەماوە و دایکو باوکی پۆلیسیان ئاگادار کردەوە.

پۆلیس هەڵمەتێکی چڕوپڕی بۆ دۆزینەوەی ئەو کچە لە باشوری شاری هودیکسڤاڵ دەست پێ کرد، هەروەها ناوچەیەکیان لە نیوتگۆردەن بۆ پشکنین و لێکۆڵینەوە لە شوێنی دیارنەمانی ئەو کچە لە هاتووچۆ قەدەغە کرد. تا دوێنێ شەو تەرمێک لە ناو دەریاچەیەکی نزیک ئەو شوێنەی پۆلیس دایخستبوو دۆزرایەوە.

ئەم نیوەڕۆیەش لەلایەن دادوەری گشتییەوە ڕاگەیەنرا کە ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە کچە نۆزدە ساڵانەکەیە.

جێی باسە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە واتا ڕۆژێک دوای هەواڵی دیارنەمانی ئەو کچە، پۆلیس سێ لاوی تەمەن بیست ساڵانی بە گومانی ڕفاندنی ئەو کچە دەستگیر کرد و تا ئێستا دەستبەسەرن. بەڵام لە دوای دۆزینەوەی تەرمی کوژراوەکە ئەو سێ کەسە بە گومانی تاوانی کوشتن لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".