Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سێ کامپی پەنابەران لە باشووری سوید سووتان

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 17 maj kl 09.48
ڕووداوەکە وەک تاوانی ئاگرتێبەردانی بە ئەئەنقەست لێی دەکۆڵرێتەوە
(2:02 min)
Branden vid Folkets Park i Växjö.
Branden vid Folkets Park i Växjö. وێنە: Fredrik B Ekdahl/Sveriges Radio.

دوێنی شەو سەدەها پەنابەر بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کامپەکانیان گوێزرانەوە.

لە هەرێمی سکۆنێ و سمۆلاند لە باشووری سوید دوێنێ شەو ئاگر لە سێ کامپی پەنابەران کەوتەوە و پۆلیس هەر سێ ڕووداوەکە لە ژێر ناوی ئاگرتێبەردان بەمەبەست، لێدەکۆڵێتەوە.

یەکەم ئاگر لە نیوەی شەودا لە ناوچەی (Målilla) لە هۆتێلی هولتسفرێد کەوتەوە و کەلوپەلی ناو کەمپەکە هەمووی سووتاون، پێنج کەسیش بە سووکی بریندار بوون. 150 پەنابەر لەو کامپە گوێزراونەتەوە. ئۆسا ئێمانوێلسۆن لە ناوەندی بەڕێوەبەرایەتیی دەستگەی پۆلیسەوە دەڵێت.

دواتر لە کاتژمێر دووی بەیانی هەواڵی کەوتنەوەی ئاگرێکی دیکە لە هۆتێلی (Järnvägshotellet) کە ئێستا بۆتە کامپی پەنابەران لە ناوچەی (Borrby) لە ئیۆستەرلێن گەشتە پۆلیس.

لەوێ ئاگرەکە لە هۆڵی نانخواردنەکەیان کەوتۆتەوە و پێش ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری بگەنە جێ پەنابەرێک توانیوەیەتی بە ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە دابمرکێنێتەوە. لەو کامپە هیچ کەسێک بریندار نەبووە و 17 پەنابەر کە لەو شوێنە دەژیان گوێزرانەوە.

تەنها دەقیقەیەک دوای ئەو ئاگرەی بۆربی دیسان ئاگاداری درایە پۆلیس کە ئاگرێکی دیکە لە Folkets park لە نزیکی هۆتێلێک کە ئێستا کامپی پەنابەرانە لە ڤێکخیۆ کەوتۆتەوە. پۆلیس دەڵێت ئاگرەکە بەردرابووە گۆڕەپانێکی سەما کە بە تەنیشت ئەو هۆتێلی پەنابەرانەوەیە، بەڵام بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ئاگرکە و زەررەمەندی دووکەڵی ئاگرەکە 200 پەنابەر کە لەو کامپە دەژیان گوێزرانەوە.

ئۆسا ئێمانوێلسۆن لە ناوەندی بەڕێوەبەرایەتیی دەستگەی پۆلیسەوە دەڵێت تا ئێستا نازانین ئاخۆ ئەو سێ ڕووداوی ئاگرە پەیوەدنییان بەیەکەوە هەیە و پلان بۆ داڕێژراو بووە یان نا، ئەوە دەبێت لێکۆڵینەوەکان دەریبخەن. بەڵام هەر سێ ڕووداوەکە لەژێر ناوی ئاگرتێبەردان واتا پلانبۆدانراو و بەمەبەست، لێی دەکۆڵرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".