Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەندامپەرلەمانێکی مۆدێرات چووە ناو دیموکراتەکانی سویدەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 17 maj kl 10.34
"بەهۆی چەوتیی سیاسەتی پەنابەریی و ڕۆڵی لاوازی پارتەکە وازم هێنا"
(2:38 min)
Patrick Reslow
وێنە: Henrik Montgomery/TT

پاتریک ڕێسلۆڤ (Patrick Reslow) ئەندامپەرلەمان لەسەر لیستی مۆدێراتەکان ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە چیتر ئەو مۆدێرات نییە و چۆتە نیو پارتی دیموکراتەکانی سویدەوە .

کاتژمێر 10:30 ی ئەم بەیانییە یمیی ئۆکێسۆن سەرۆکی(Sverigedemokraterna) پارتی دیموکراتەکانی سوید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەندامێکی نوێی پارتەکەی راگەیاند.

 پاتریک ڕێسلۆڤ ئەو ئەندامە نوێیە کە لە ساڵی 2010 ەوە ئەندامپەرلەمانی سویدە لەسەر لیستی پارتی ڕاستڕەوی مۆدێراتەکان و لە شاری مالمۆ کاری سیاسی دەکات، ئەمڕۆ ڕایگەیاند ئەو چیتر مۆدێرات نییە و چۆتە نیو پارتی دیموکراتەکانی سویدەوە. 

ڕێسلۆڤ رایگەیاند کە ئامانجی لە کاری سیاسیدا ئەوەیە کە بتوانێت گۆرانکاری بکات، ئەو دەڵێت کە دەیەوێت کارە سیاسییەکانی دەرئەنجامی کۆنکرێتیی و بەرجەستەیان هەبێت نەک دەستت لە گیرفانتا بێت و هیچ نەکەیت.

 ڕێسلۆڤ دەڵێت دیموکراتەکانی سوید کار بۆ ئەو پرسانە دەکات کە لای زۆربەی دەنگدەران گرنگە بۆ نموونە سیاسەتی پەنابەریی کە دەرئەنجامی خراپی بۆ بواری خزمەتگوزاری بەساڵاچوان، فێرگا و بواری دادوەریی هەبووە. ئەو دەڵێت کە دڵنیام ئەندامانێکی زۆر لە مۆدێراتەکان لە سیاسەتی پارتەکە رازی نین و وەک ئەم بیردەکەنەوە.

 ئەو پێی وایە کە مۆدێراتەکان وەک پارتێکی ئۆپۆزسیۆن کار ناکەن بەڵکە لە کاتی ڕێککەوتنەکەی دێسەمبەری 2014 ەوە لە هاوکاریی حوکوومەتدان هەرچەندە ئەو ڕێککەوتنە هەڵوەشاوەتەوە.

ئەو ڕێککەوتنە(decemberöverenskommelsen)  لە دوای هەڵبژاردنی ساڵی 2014 بوو کاتێک حکوومەتی کەمینەی سۆسیالدیموکراتەکان و ژینگە لەگەڵ مۆدێرتەکان و بەرەی ڕاست لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە بۆ ئەوەی دیموکراتەکانی سوید بەهێز نەبن و نەتوان حکوومت بخەن، بەرەی ڕاست دەنگ بە بوودجەی حکوومت بدەن.

سەبارەت بە کاریگەری و کاردانەوە سیاسییەکانی ئەم سەنگەرگۆڕینەی ڕۆسلۆ لە ئەندامێتیی مۆدێراتەکانەوە بۆ دیموکراتەکانی سوید، لێکدەرەوەی سیاسەتی ناوخۆ لە ئێکۆت بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید دەڵێت، ئەم رووداوە جموجۆڵ دەخاتە نیو مۆدێراتەکان تا بە ڕۆڵی خۆیاندا وەک ئۆپۆزسیۆن بچنەوە و کار لەسەر ئەوە بکەن کە سیاسەتییان وەک پارتێکی ئۆپۆزسیۆن روونتر بێت. 

بەڵام لەدەستدانی ئەم ئەندامەیان گورزێکی ئەوتۆ لەو پارتە ناوەشێنێت بەهۆی ئەوەی کە پاتریک ڕیسلۆڤ و لە سیاسەتمەدارە دیارەکانی مۆدێرات نییە.

جێی باسە لە مانگی یانوەری ڕابوردووەوە کاتێک سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان ئاننا شینباری باترا ڕایگەیاند کە ئامادەی هاوکاریین لەگەڵ پارتی دیموکراتەکانی سویددا، لەو کاتەوە مۆدێراتەکان چەندین لایەنگر و دەنگدەریان لەدەست داوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".