Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات بایکۆتی هەڵبژاردنی ئێران دەکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 18 maj kl 09.15
"ئەم هەڵبژاردنە تەنها شانۆگەرییە"
(8:29 min)
iran val
وێنە: Vahid Salemi

سبەینێ ڕۆژی هەینی ١٩ی مەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بەڕیوە دەچێت و هاووڵاتیانی ئێرانییش دەتوانن لە باڵیۆزخانەی ئێران لە ستۆکهۆڵم و هەروەها لە شارەکانی یۆتێبۆری و لوندیش بەشداریی هەڵبژاردنەکە بکەن.

بۆچوونەکان سەبارەت بە بەشداریی و بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکە جیاوازن. دوو بەرە لە دەنگدەر و بایکۆتکەر درووست بووە.

کوردێک کە دانیشتوی سویدە و پێی خۆش نییە ناوی ڕاستی خۆیمان بۆ ئاشکرا بکات دەڵێ دەنگدان شێوەیەک هەڵوێستگرن و سیاسەتە. هیچ سیستەمێک بە شەو و ڕۆژێک ناگۆڕدرێت، هەر بۆیە دەنگی خۆم دەدەم تاکوو لە درێژخایەندا ئاکامی ئەو دەنگە دەربکەوێ.

هەرچەندە حیزبە هەرە ناسراو و دیارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ یەکەمجارلە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە خەڵک کردووە هەڵبژاردنەکەی ئێران بایکۆت بکەن و بەشداریی تێدا نەکەن، بەڵام  لێکدەرەوەی سیاسی ئەحمەد ئەسکەندەری، دانیشتووی ستۆکهۆڵم پێی باشە گەر دەنگو بیر و ڕای جیاواز هەبێت.

ئەو بەرەیەی کە دەڵێ با هەڵبژاردن بایکۆت بکرێ پێی وایە هەموو ڕیوڕەسمەکە شانۆگەریی و سیناریۆیەکی داڕێژراوە. هەر بۆیە دەنگدان هیچ ئاکامێکی ئەوتۆی نییە. یەک لەوان ئەحمەد ئەسکەندەری خۆیەتی.

یەکێکی تریش کە هەڵبژاردنەکەی سبەینێ بایکۆت دەکات بونیاد جەلالی دانیشتووی شاری یۆتێبۆریە.

بەڵام هەموو هەڵوێستەکان لەبارەی بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکە جیاوازن و لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا باسی تێروتەسەلی لێکەوتووەتەوە. مەریوان نستانی دانیشتووی شاری لینشیۆپینگ لە سوید، هەڵوێستی بایکۆت کردنی بە لاوە هەڵەیە و دەڵێ با ئەو خەڵکانەی کە لە ڕۆژهەڵات ماونەتەوە خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاریی بکەن، نەک ئێمە کە لە دەرەوەی کێشەکان دەژین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".