Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner på Cementa industri med kraftig rökutveckling. Räddningsledaren uppmanar alla i området att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på Sveriges Radio P4 Gotland.
(Publicerat igår kl 19.24)

ژمارەی منداڵە ئاوارەکان لە زیادبووندایە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 18 maj kl 10.40
"تووشی زەبرەزەنگ و دەستدرێژیی دێن"
(2:26 min)
flykting
وێنە: Lars Pehrson/SvD/TT

ژمارەی منداڵە ئاوارەکان پێنج جار بەراورد بە ساڵی 2010 زیاترە، ئەمە ڕاپۆرتێکی نوێی یونیسێف لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان نیشانی داوە.

ملیۆنەها منداڵ ناچارکراون ماڵ و وڵاتی خۆیان جێبهێڵن و ئاوارەی وڵاتانی دیکە ببن، لەو ملیۆنەها منداڵە بە سەدان هەزاریان بەبێ دایکوباوک یاخود سەرپەرشتکارێک ئاوارە دەبن.

ئەو منداڵانە لە ڕێی گەیشتنیان بە وڵاتێک کە داوای مافی پەنابەریی لێ بکەن تووشی چەندین نەهامەتی دێن، هەندێکیان دەسترێژیی جنسییان دەکرێتە سەر یاخود تووشی لێدان و زەبروزەنگ دێن هەندێکیشیان بەزۆرەملێیی کاریان پێ دەکرێت. کرستینا هیلبۆرن بەرپرسی داد لە ڕیکخراوی یونیسێف لە سوید دەڵێت.

هیلبۆرن هەروەها دەڵێت کە ژمارەیەک لەو منداڵانە دەکەونە زیندان بۆ نموونە لە لیبیا کاتێک دەیانەوێت لەوێوە بەڕێی قاچاخ و بە یەخت خۆیان بگەیەننە وڵاتانی دیکە. ئەو دەڵێت کە قاچاخچییەکان کۆنترۆڵی ئەو مندالە ئاوارانە دەکەن و هەمیشە ئەو منداڵانە لە ترسی هەڕەشەی ئەو قاچاخچیانەدا دەژین کە قەرزاریانن و ناچار دەبن هەرچی دەڵێن بەقسەیان بکەن تا قەرزەکانیان بدەنەوە. زۆرینەش کچانن کە تووشی زەبروزەنگ دێن.

کریستین هیلبۆرن لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ڕەخنەی تووند لە سیاسەتی پەنابەریی سوید دەگرێت کە وای کردووە خێزانەکان ناتوانن بەئاسانی بەیەک بگەنەوە و ناچار منداڵی ئەو کەسانەی کە خۆیان گەیاندۆتە سوید ڕێی قاچاخ بۆ گەیشتنەوە بە دایکوباوکیان دەگرنە بەر.

جێی باسە هەفتەی داهاتوو لە ئیتالیا حەوت وڵاتە پیشەسازییە بەهێزەکەی دوونیا کە بە گرووپی  (Group of Seven-G7) ناسراون واتا (ئیتاڵیا، فەڕەنسا، یابان، کەنەدا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و ئەمەریکا) بە ئامادەبوونی یونیسێف کۆدەبنەوە.

یەکێک لە پەیام و مەرجەکانی یونیسێف ئەوەیە کە مافی ئەو منداڵە ئاوارانە دەبێت پارێزراو بێت، ئەو منداڵانە نابێت بخرێنە زیندانەوە.

Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".