Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دوای چەندین ساڵ دوو براکە لەسەر کوشتنی کێڤین دەدوێن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 19 maj kl 09.13
"بارێکی قورس لەسەر شانمان لاچوو"
(1:45 min)
Kevin
وێنەی ئەو دوو برایەی بە کوشتنی کێڤینی چوار سالە تۆمەتبار کرابوون و ئەمڕۆ دوای بیست ساڵ لەسەر ئەو ڕووداوە قسەیان کرد وێنە: Noella Johansson/TT

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەو دوو برایەی ساڵی 1998 بە کوشتنی کێڤینی چوار ساڵانە تۆمەتبار کران لەسەر ڕووداوەکە دەدوێن.

یەکێک لەو دوو برایە کریستیان کە برا گەورەی ڕۆبینە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا و بەئامادەبوونی دایکوباوکیان ڕایگەیاند کە هەڵدانەوەی ئەو دۆسیەیە و بارێکی قورس لەسەر شانمان لادەدات بەتایبەت دوای دەرکەوتنی زانیارییە نوێکان لەسەر ئەو ڕووداوە.

ئەو زانیارییە نوێیانە لەسەر دۆسییەی کوشتنی کێڤین و تۆمەتبارکردنی ئەو دووبرایە لە فیلمێکێ دۆکومێنتاریی لە تەلەفزیۆنی سوید (SVT) لەم چەند هەفتەیەی پێشوودا بڵاو کرایەوە، ئەو زانیارییانە کە ڕەنگە ببنە هۆی ئازاد کردنی ئەو دووبرایە لەو تۆمەتەی لەسەریانە.

لە فیلمە دێکۆمێنتتارییەکەدا دەردەکەوێت کە کەموکورتیی زۆر لە شێوازی لێکۆڵینەوەی پۆلیس لەو دوو برایەدا هەیە کە بۆتە هۆی ڕەخنە و سەرنجی پسپۆڕانی بواری داد کە هەندێکیان پێیان وایە بۆ زووداخستنی ئەو دۆسییەی پۆلیس زۆری لەو دوو منداڵە کردووە دان بە تاوانەکەدا بنێن. 

ئەو کاتەی پۆلیس لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو دوو برایەدا دەکات تەمەنیان پێنج و حەوت ساڵان بوون. لە فیلمەکەدا دەردەکەوێت کە ئەو کات چۆن پۆلیس لە لێکۆڵینەوەی چەند سەعاتیدا لەگەڵ ئەو دوو منداڵە فشاریان بۆ دێنن بێ ئەوەی دایکوباوک یاخود کەسێکی یاسایی لە جێی ئەوانیان لەگەڵ بێت.

لە دوای ئەو فیلمە دۆکومێنتارییەی تەلەفزیۆنی سویدەوە پۆلیس دوای بیست ساڵ دۆسییەی کێڤینی جارێکی دیکە کردۆتەوە و سەرلەنوێ لێکۆڵینەوە بەراییەکان لەو کەیسە دەستی پێکردۆتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".