Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بڕیاری دەستبەسەرکردنی ئاسانج لابرا

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 19 maj kl 11.49
هێشتا گومانی دەستدرێژیی جسنیی لەسەر ماوە
(1:12 min)
assange
وێنە: Kirsty Wigglesworth

ئەمڕۆ لەسەر داوای داواکاری گشتیی بڕیاری دەستبەسەرکردنی دامەزرێنەری ویکیلیکس، جولیان ئاسانژ هەڵوەشێنرایەوە.

جێی باسە ئاسانژ لە نۆڤێمبەری ساڵی 2010 ەوە بە تۆمەتی دەستدرێژیی جنسیی لە لایەن دادگای سویدەوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی هەبووە، دوای ئەو بڕیارە بەریتانیا لەسەر داوای سوید بەریتانیا بڕیاری تەسلیمکردنی ئاسانژی بە سوید دا بەڵام ئاسانژ لە ساڵی 2012ەوە لە باڵێۆزخانەی ئێکوادۆرە لە لەندەن و ئێکوادۆر مافی پەنابەریی دایە ئاسانژ و لەوێ پارێزراو بووە.

داواکاری گشتیی سویدی پێش نزیکەی شەش مانگ لەمەوبەر بڕیاری دا کە لێکۆڵینەوە لە ئاسانژ لەنێو باڵێۆزخانەی ئێکوادۆر ئەنجام بدات. تا ئەمڕۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەسەرکردنی درا، بەڵام تۆمەتی دەستدرێژیی جنسی لەسەر ئاسانژ هەر ماوە و گەر بێت و ئاسانژ پێش سڕینەوەی دۆسییەکەی کە ساڵی 2020 دەکات بێتەوە سوید ئەوا لێکۆڵینەوەکان لێی دەست پێ دەکاتەوە. 

جولیان ئاسانژ لە ساڵی 2010ەوە بە گومانی دەستدرێژیی سێکسی و زۆرلێکردن بۆ سەر دوو ژنی سویدی لەلایەن دادگای سویدەوە داوای دەستبەسەرکردنی لەسەر بووە تا ئەمڕۆ ئەو بڕیارە هەڵوەشایەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".