Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شێوازێکی نوێی دامەزراندن ڕێ بۆ پەنابەران خۆش دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 19 juni kl 15.35
دەوڵەت کۆمەکی خاوەنکاران دەکات
(2:04 min)
.
وێنە: Björn Larsson Ask / SvD / TT

 سەندیکای کرێکاران و خاوەنکاران لە گفتوگۆدان بۆ دۆزینەوەی شێوازێکی نوێ لە دامەزراندن کە ئاسانکاریی بۆ پەنابەرە تازەهاتووەکان دەکات.

بەڕای من دۆزینەوەی ڕێگەچارەی نوێ لە بازاڕیکاردا کارئاسانییە بۆ پەنابەرە تازەهاتووەکان، و شادوومانم کە لایەنە بەرپرسەکان لەسەر ئەو پرسە کۆبوونەتەوە.

وەزیری بازاڕیکار ئیلڤا یوهانسۆن لەسەر لیستی سۆسیالدیموکراتەکانی سوید دەڵێت.

بەپێی ئەو پێشنیازە نوێیەی خاوەنکار و سەندیکا لێی دەکۆڵنەوە خاوەنکار لەبەرامبەر مووچەیەکی کەمدا ئەو کەسانەی ماوەیەکی زۆر بێکار بوون و پەنابەرانی تازەهاتوو دادەمەزرێنێت و هاوکات لەلایەن دەوڵەتەوە کۆمەک دەکرێن. ئەو جۆرە دامەزراندنەش پێی دەوترێت (etableringsanställning). 

بڕی مووچەکە نزیکەی هەشت هەزار کرۆن دەبێت و بڕی کۆمەکەکش لە هەمان ئاستدایە. 

بۆ ئەوەی ئەم شێوازە دامەزراندنە نوێیە بتوانرێت پەیڕەو بکرێت یاساکانی تایبەت بە نزمترین ئاستی مووچە بۆ ماوەی سێ ساڵ لادەبرێن. 

وتەبێژی پرسی سیاسەتی بازاڕیکار لە پارتی ڕاستڕەوی مۆدێراتەکان لە بەرەی ئۆپۆزسێۆن ئیلیسابێت سڤانتێسۆن ئەم پێشنیازەی پێ باشە بەڵام دەبێت ئەم جۆرە دامەزراندنە بە وریاییەوە دیاریبکرێت تا پارەی باجدەران بە باشترین شێوە بەکار بهێنرێت و ئەو کەسانەی کە بەم ڕێگەیە کار وەردەگرن لە بازاڕی کاردا بمێننەوە و کارەکەیان کاتیی نەبێت. 

هەروەها هەردوو لایەنی سەندیکا و خاوەنکار دەبێت وریا بن کە ئەم جۆرە دامەزراندنە لەلایەن هەندێک خاوەنکار و خاوەن کۆمپانیاوە خراپ کەڵکی لێ وەرنەگیرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".