Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید پەناخوازان لە ئیتالیا و یۆنان وەردەگرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 29 juni kl 09.00
نزیکەی سێ هەزار کەس دەهێنێتە ئێرە
(6:00 min)
.
1 av 4
جەیران لەگەڵ هەردوو منداڵەکانی وێنە: نیشتمان ئیراندوست
.
2 av 4
محەمەد لەگەڵ ژن و منداڵەکانی وێنە: نیشتمان ئیراندوست
.
3 av 4
ژمارەیەک لە پەناخوازە گوازراوەکانی یۆنان وێنە: نیشتمان ئیراندوست
.
4 av 4
ئەو کەمپەی پەناخوازان لێی دابەزین وێنە: نیشتمان ئیراندوست

پێرێ، ڕۆژی سێشەممە نزیکەی ١٨٠ پەنابەر کە زۆربەیان خەڵکی سوریەن لە یۆنانەوە هێنرانە سوید و لە فڕۆکەخانەی سکاڤستا دابەزین.

جێی باسە یەکێتی ئەوروپا ساڵانە ژمارەیەک لەو پەناخوازانەی لە وڵاتانی یۆنان و ئیتالیا ماونەتەوە دابەش دەکات بەسەر وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکەدا.

سوید بە هۆی وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆری پەناخواز لە ساڵی ٢٠١٥دا ئەو مەرجەی لەسەر لابرابوو. بەڵام لە ناوەڕاستی مانگی شەشدا دیسان دەستی بە وەرگرتنی پەناخوزان کردەوە و قەرارە ئەمساڵ لەم ڕیگەیەوە سێ هەزار پەناخواز وەرگرێت و لە داوای مافی پەنابەرییەکەیان بکۆڵێتەوە. زۆربەشیان خەڵکی سوریەن.

نێدات ئەمینی لە دەزگای کۆچ و بەرپرسی دۆسیەی ئەو پەناخوازانەی دابەشکراون بۆ سوید، لە گەڵ چەند هاوکارێکی تری لە فڕۆکەخانەی سکاڤستا پێشوازییان لە پەناخوازان کرد و هەتا کەمپەکە هاوسەفەریان بوون. نێدات ئەمینی دەڵیت قەرار وایە لە ماوەی سێ هەفتەدا دۆسیەی ئەم پەنابەرانە یەکلایی بێتەوە و بە زووترین کات دابەش بکرێن بەسەر کۆمۆنەکاندا. ئەمینی لە بەردەوامی قسەکانیدا دەڵیت

ـ  لەوانەیە هەندێک کەس وای لێک بدەنەوە کە ئەمان دەکەونە پێش ئەو کەسانەی تر کە لە مێژە لێرەن بە ڵام لە ڕاستیدا ئەوان ماوەیەکی زۆریان لە کەمپەکانی یۆنان و ئیتالیا بەسەر بردووە و چاوەڕوانییەکی زۆریان کێشاوە، هەر بۆیە دامانناوە پرۆسەکەی ئەمان کورتتر خێراتر بکەینەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".