Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کەم لەو منداڵانەی شایەتحاڵی توندووتیژی بوون قەرەبوو دەکرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 17 juli kl 14.34
بەراورد بە ژمارەی منداڵان داواکارییەکان کەمن
(2:03 min)
.
وێنە: JONAS EKSTRÖMER / TT

ئەوا بۆ دە ساڵ دەڕوات ئەو منداڵانەی کە لە ماڵەوە شایەتحاڵی تووندوتیژیی بوون لە لایەن دەوڵەتەوە قەرەبوو دەکرێن. بەڵام کەم کەس داوای ئەم بڕە پارەیە دەکەن.

ئەو منداڵانەی کە لە ماڵی خۆیاندا دەبنە شایەتی تووندوتیژیی لە ناو خێزانەکەیاندا قەرەبوو دەکرێن. بەڵام بۆ وەرگرتنی ئەم برە پارەیە دەبێ داواکارییەک بەڕێ بکەن بۆ(Brottsoffermyndigheten) کە دەزگایەکە بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی تاوانکاریی.

ئانیکا ئیۆستێر بەڕیوەبەری گشتیی دەزگاکە دەڵێت

ـ ئەم ساڵ نزیکەی ٣٠٠ تا ٣٥٠ داواکارییمان بەدەست گەیشتووە.

 جێی ئاماژەیە نزیکەی لەسەدا هەفتای ئەو کەسانەی داواکارییەکان بەڕی دەکەن قەرەبوو دەکرێن و ئانیکا ئیۆستێر دەیشڵێت

ـ ئەو منداڵانەی کە دەبنە شایەدی تاوانکاریی لە پرۆسەی دادوەرییدا وەک قوربانی نابینرێن، هەر بۆیە قەرەبووش ناکرێن. بەڵام ئەمە هەلێکی زێڕینە بۆ ئەم منداڵانە کە دەتوانن داوای ئەم قەرەبوویە لە دەوڵەت بکەن.

بەڵام بەراورد بە ژمارەی منداڵان داواکارییەکان کەمن.

ئۆسا شێلستروێم پرۆفیسۆری بواری کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان لە زانستگەی ئیۆرێبرو  دەڵێت

ـ نزیکەی دە لە سەدی مندالانی سوید جارێک لە جاران دەنبە شایەتی تووندوتیژی فیزیکی  لە نێوان دایکو باوکیاندا. یانی باس لە نزیکەی سەد تا ٢سەد هەزار منداڵ دەکەین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".