Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژنانی سوید: بردنەوە بۆ ئێمەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 17 juli kl 15.47
چاودێرانی وەرزشی پێیان وایە سوید یارییەکی قورسی لەپێشە
(0:53 min)
.
وێنە: Maja Suslin/TT

لە میانەی پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ تۆپی پێ، هەڵبژاردەی ژنانی سوید ئەم ئێوارەیە ڕووبەرووی هەڵبژاردەی ژنانی ئەڵمانیا دەبێتەوە.

 هەڵبژاردەی سوید لە گروپی (B)یاری دەکات کە هەر یەکە لە هەڵبژاردەکانی ڕووسیا، ئەڵمانیا و ئیتالیا یاری تێدا دەکەن.

چاودێرانی وەرزشی پێیان وایە یاریەکەی ئەم ئێوارەیە کە یەکەم یاری سویدە لەم پاڵەوانێتیەدا، یاریەکی ئاسان نابێ بۆ ژنانی سوید.

 بەڵام هەڵبژاردەی سوید بە پێچيوانەوە دەیانهەوێ ئەم ڕەوت و دیدە نێگەتیڤە بگۆڕن. 

شایانی باسە پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ ژنان رۆژی دوێنێ لە وڵاتی هۆڵەندا دەستی پێکرد و لە یاری یەکەمدا هەڵبژاردەی هولەند یەک بە سفر لە هەڵبژاردەی نۆروێژی بردەوە. لە یاری دوهەمیشدا دانمارک توانی سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی بێلژیکدا بەدەست بێنێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".