Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"پێویستە پەیوەندی نێوان خوێندن و بازاڕی کار بەهێز بکرێت"

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 7 augusti kl 11.13
هەڵبژاردنی هەڵە وا دەکات قوتابییەکان بە چوار پێنج ساڵ ئامادەیی تەواو بکەن
(1:47 min)
.
وێنە: Daniella backlund/SvD/TT

مۆدێراتەکان دەڵێن پێویستە پەیوەندی نێوان قوتابخانە و بازاڕی کار بەهێز بکرێت. یەک لە ڕێگاکانی ئەمەش ئەوەیە کە  قوتابیان هاوکاری بکرێن بۆ هەڵبژاردنی پرۆگرامی درووست لە قۆناغی ئامادەییدا.

ئەوان لەسەر ئەو باوەڕەن کە دەکرێ لە ڕێگای پێداچوونەوە بە پرۆگرامی پۆلی نۆهەمی قوتابخانە وبە ڕەخساندنی هەلی ئەوەی هاوکات لەگەڵ چوون بۆ قوتابخانە، پراکتیکی فێربوونی ڕشتەیەکی ئامادەییش بکەن، دەکرێ ژمارەیەکی زۆرتری قوتابیان لە کاتێکی دیاریکراودا خوێندنی ئامادەیی تەواو بکەن.  

بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکان(Skolverket)، نزیکەی یەک لەسەر چواری قوتابیانی ئامادەیی، لە کاتی دیرایکراودا کە بۆ ئەو قۆناغە سێ ساڵە، خویندنەکەیان تەواو ناکەن. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بەشێکیان پەشیمان دەبنەوە و ڕشتەکەیان دەگۆڕن و بەشێکیشیان واز لە خوێندن دێنن.

کامیلا واڵتەرسون گرۆنڤال وتەبێژی پارتی مۆدیراتەکان بۆ کاروباری پەروەردە و فێرکردن لەو بارەوە دەڵێ:

-یەکێک لەو کێشانەی ئێمە هەمانە ئەوەیە بەشی زۆری قوتابیان بۆیان سەختە بە درووستی پرۆگرامی ئامادەیی هەڵبژێرن. ئەمە وا دەکا بەشی زۆریان هەڵبژاردنی هەڵە بکەن و دواتر ناچار بن پرۆگرامەکەیان بگۆڕن. ئەم گۆڕینەش ماوەی خویندنیان بۆ چوار و پێنج ساڵ درێژ دەکاتەوە.

هەر بۆیە مۆدێراتەکان پێیان وایە باشترە قوتابیانی دواناوەندی پراکتیک بکەن لە پرۆگرامەکانی ئامادەیی بۆ ئەوەی سوود و ئەزموونی زیاتریان سەبارەت بەم مەسەلە هەبێ. ئەوان دەڵێن پێویستە پەیوەندی نێوان قوتابخانە و بازاڕی کار بەهێز بکرێت. یەکێکیش لە ڕێگاکانی ئەم مەسەلەیە ئەوەیە قوتابیەکان هەر لە سەرەتاوە هەڵبژاردنی پرۆگرامی قۆناغی ئامادەییان بە درووستی ئەنجام بدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".