Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
یدل ئادرەس و ناونیشانی خۆیان بپارێزن، بەجۆرێک کە بە ئاسانی نەتوانرێ لەلایەن کەسانی ترە

٢٠٠ هەزار کەس بەهۆی ڕفاندنی ناسنامەکانیان زەرەرمەند بوونە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 7 augusti kl 09.33
نیلسۆن: "لە ماڵپەڕەکەی ئێمەدا ڕێنمایی پێویست هەیە"
(2:16 min)
.
وێنە: Nesvold, Jon Olav

دز و قۆڵبڕەکان بە ناسنامە و لەسەر ناوی کەسانی تر شت دەکڕن یانیش پارە دەدزن.

بە پێێ توێژینەوەیەکی ناوەندی (Sifo)، نزیکەی ٢٠٠ هەزار هاوڵاتیی سویدی بەهۆی ڕفاندنی ناسنامەکانیانەوە زەرەرمەند بوونە. ئەمەش زیادبوونێکی بەرچاو نیشان دەدات بەراورد بە ساڵی ڕابردوو. توێژینەوەکە لەسەر وەڵامی ئەنکێتی ٤ هەزار و ٣٠٠ کەس کراوە کە لەو بارەوە پرسیاریان لێ کراوە.

لە سەدا ٢،٨ ی ئەو کەسانەی وەڵامیان داوەتەوە، گوتوویانە ئەوان لە ساڵی ڕابردوو بە هۆی دزرانی ناسنامەکانیانەوە زەرەرمەند بوونە.ئەمەش زیادبوونە لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو کە ڕێژەکە ئەو کات سەدا ٢،٣ بوو.

ئینیەگێرد ویدل لە ناوەندی سەرژمێری پێشنیاری ئەوە دەداتە هاوڵاتیان کە ئادرەس و ناونیشانی خۆیان بپارێزن، بەجۆرێک کە بە ئاسانی نەتوانرێ لەلایەن کەسانی ترەوە و هەر تەنیا بە ناردنی داخوازینامەیەک بگۆڕدرێ. بۆ ئەم کارەش هاوڵاتیان دەتوانن وا بکەن گۆڕینی ئادرەسەکانیان تەنیا لە ڕێگای بانک/ئی ید (Bank-ID)دیجیتاڵییەوە ئیمکانی هەبێ.

ئەو دەڵێ:

-ئەو کەسانەی من قسەم لەگەڵ کردوون، باسیان لەوە کردووە کە زۆر ئەستەم و ناخۆش بووە و کاتێکی زۆری ویستووە تا ئەوان توانیویانە کێشەکە چارەسەر کەن. پاشان، کێشەیەکی تریان ئەوە بووە زەحمەت بووە کۆمپانیا و شیرکەتان قەناعەت پێ بهێنن کە ئەو کەسە ئەوان نین و کەسێکی ترە بە ناوی ئەوانەوە داوای شت دەکات. 

 

لینا نیلسۆن لە کۆمەڵەی خۆپاراستن و ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی دزی (Stöldskyddsföreningen) هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لە ماڵپەڕەکەی ئەوان ڕێکار و چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو کێشەیە بۆ هاوڵاتیان ڕوون کراوەتەوە. ئەو دەڵێ: 

-لە مەڵپەڕی کۆمەڵەکەی ئێمەدا ڕێنمایی پێویست هەیە بۆ ئەو کەسەنای تووشی ئەو حاڵەتانە دەبنەوە و دزیان لێ دەکرێ. هاوکات ڕێوشوێنی خۆپاراستنیش بۆ هاوڵاتیان لە ماڵپەڕەکەدا ڕوون کراوەتەوە.

هەر بۆیە گەر تاکوو ئەمرۆ خۆت لەو مەترسییە نەپاراستووە، پەلە بکە و هەر لەمڕۆوە ناونیشان و زانیارییە شەخسیەکانی خۆت بخە ژێر پاراستنەوە. هەوڵ بدە سندوقی پۆستەی دیجیتاڵی بۆخۆت دروست کەیت و مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەت بە ژمارەی نهێنی بپارێزە و ئەو کاغەزانەی ژمارە حیسابی بانکییەکەتی بەسەرەوەیە فڕێ مەدە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".