Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمۆنەکان ئەو تەنیاهاتووانەی دەبن بە ١٨ ساڵ لەخۆ ناگرن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 8 augusti kl 08.57
یەک لە تەنیاهاتووەکان: "لە ناو پارک و سەر شەقامەکان دەمێنمەوە"
(2:52 min)
وێنەی تابلۆی دەزگای کۆچ
کۆمۆنەکان تەنیاهاتووان لە دوای تەمەنی ١٨ ساڵی ڕاناگرن. وێنە: Adam Wrafter/SvD/TT

سەرەڕای ئەوەی حکومەت پارەی بۆ کۆمۆنەکان تەرخان کردبوو تا منداڵانی تەنیاهاتوو لای خۆیان بهێڵنەوە کاتێک دەبن بە هەژدە ساڵ، بەڵام ڕێژەیەکی کەمی کۆمۆنەکان ئەو بڕیارەیان جێبەجێ کردووە.

ئەمەش تەنیا دوو بژاردە لەبەردەم تەنیاهاتووان دەهێڵێتەوە؛ یان ئەوەی شوێنی مانەوەی ئێستایان و خوێندن و هاوڕێکانیان جێ بهێڵن، یانیش بێ ماڵ و حاڵ بمێننەوە. 

وا چاوەڕوان دەکرێ لە یەکی مانگی هەشتی ئەمساڵەوە  تا کۆتایی ساڵ، ٤ هەزار و ٧٠٠ منداڵی تەنیاهاتوو کە لە سوید داخوازی پەنابەرییان پێشکەش کردووە تەمەنی ١٨ ساڵەیان پڕ کەن و بەمەش زۆربەی ئەوان لە بەرامبەر ئەو دوو بژاردەیەدا بمێننەوە. 

رەزا، کە لە ڕاستیدا ناوی ڕاستەقینەی شتێکی ترە، دوو ساڵ لەمەوبەر لە ئەفغانستانەوە هات بۆ سوید و تا ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی داخوازی پەنابەرییە. ئەو چوار مانگ لەمەو بەر تەمەنی هەژدە ساڵەی پڕ کرد و لە کاتەوە تا ئێستا بێ ماڵ ماوەتەوە:

-شوێنی مانەوەم ناو پارک و وێستگەی شەمەندەفەر و سەر شەقامەکانە. ئەمشەو نازانم لە کوێ دەمێنمەوە. من لێرە هیچ شتێکم نییە! نە قوتابخانە و نە هاوڕێ.

 

ئەو کەسەی تەمەنی ١٨ ساڵە پڕ دەکات و دەبێت بە کەسێکی پێگەیشتوو، بەرپرسیارییەتییەکەی لە کۆمۆنەوە دەگوازرێتەوە بۆ دەزگای کۆچ. ئەمەش لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەو مانایە دێت کە ئەوان ناچار دەبن بگوازنەوە بۆ کۆمۆنێکی تر و یانیش وەک رەزا بۆ ناوچەیەکی تری وڵات کە دەزگای کۆچ لەوێ شوێنی مانەوەی هەیە. رەزا لە پارێزگای یۆنشۆپینگ شوێنی مانەوەی بۆ دابین کراوە و ناچار بووە قوتابخانە و هاوڕێکانی جێ بهێڵێ.

ئەو تەنیاهاتووانەی توانیویانە بگەنە قۆناغی ئامادەیی، مافی ئەوەیان هەیە درێژە بە خوێندن بدەن کاتێک دەبن بە ١٨ ساڵ، بەڵام بەرپرسیارییەتی ئەو کارە و بەدەستهێنانی کورسی خوێندن لەو کۆموونەی بۆی دەچن لەسەر شانی خۆیانە، چوونکە ئەوان ئیتر بە کەسێکی پێگەیشتوو حساب دەکرێن. 

حکومەت بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە لە سەرەتای مانگی شەشەوە بڕی ١٩٥ ملیۆن کرۆنی زیادەی تەرخان کردبوو بۆ ئەوەی ئەوانەی تەمەنیان دەبێ بە ١٨ ساڵ، بتوانن لە شوینی خۆیان بمێننەوە تاکوو وەڵامی داخوازی پەنابەرییەکەیان بۆ دەگەڕێتەوە.

بەڵام تاکو ئێستا ژمارەیەکی کەمی کۆمۆنەکان ئەو بڕیارەیان جێبەجێ کردووە.

هانس کالسۆن، بەرپرس لە بەشی تەندرووستی و پێڕاگەیشتن لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمۆن و پارێزگاکانی سوید باس لەو کێشانە دەکات کە لە بەردەم جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارەن:

-ئەو پارەیەی دابین کراوە کەمە بۆ ئەوەی بکرێ پشتیوانی و هاوکاری هەموو گەنجەکان بکرێ. لە لایەکی تریشەوە جارێ زووە بۆ ئەوەی ئەو هاوکاریانەی لە هاویندا دەگەنە کۆمۆنەکان بخرێنە ناو پلان و بەرنامەی کۆمۆنەکانەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".