Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شکایەتەکەی وەزیری پێشووی ئابووری هەڵپەسێردرا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 8 augusti kl 15.45
بە تۆمەتی دەستبۆبردن و بێزارکردنی سێکسی شکایەتی لێ کرابوو
(1:17 min)
.
وێنە: Lars Larsson/TT

پۆلیس بە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆ سوید (Ekot)ی ڕاگەیاندووە کە دۆسیەی بەدواداچوونی پێشینە بۆ ڕووداوەکەی وەزیری پێشووی ئابووری ئاندێرش بۆری داخراوە.

سەرجەم سێ سکاڵا لە دژی وەزیری پێشووی ئابووری تۆمار کرابوون، کە یەک لەوانە لەلایەن پۆلیسێکەوە تۆمار کرابوو. سكاڵاکان هاوشێوە بوون و لەسەر بنەمای زانیارییەکانی ناو ڕاگەیاندنەوە تۆمارکرابوون.

بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی پۆلیسی ستۆکهۆڵم ماتس ئێریکسۆن، ڕایگەیاند ئەمرۆ سەرۆکی دەستەی لێکۆڵینەوەکە بڕیاری داخستنی ئەو دۆسیەی داوە چونکە ئەو لەو باوەڕەدایە زانیاری پێویست سەبارەت بەو شکایەتانە لە دۆسیەکەدا نیین تا نیشانی بدەن ئەو وەزیرەی پێشوو تاوانی ئەنجام دابێت. ئەو گوتیشی کە ئێستە دۆسیەکە داخراوە، بەڵام دەکرێ لە هەرکاتێکی تری داهاتوودا ئەو دۆسیەیەی بکرێتەوە، گەر بێتو زانیاری زیاتر سەبارەت بەو دۆسیەیە پێشکەش بکرێت.

شایانی باسە وەزیری پێشووی ئابوور ئاندێرش بۆری کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بەشداری ئاهەنگێکی کردبوو. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو کرابوونەوە، بۆری بە تۆمەتی دەستبۆبردن و بێزارکردنی سێکسی لە ئاهەنگەکەدا شکایەتی لێ کرابوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".