Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لە ستۆکهۆڵم پەلاماری مانگرتووە ئەفغانەکان درا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 9 augusti kl 09.38
دەگوترێ هێرشکەران توندڕەوە دژەبیانییەکانن
(2:27 min)
.
وێنە: Stina Stjernkvist/TT

شەوی ڕابردوو چەند کەسێکی نەناسراو هێڕشیان کردە سەر ئەو گەنجە ئەفغانانەی لە بەردەم پەرلەمانی سوید لە ستۆکهۆڵم لە مانگرتندان.

کاتژمێر ٢٠:١٤ خولەکی شەوی ڕابردوو پۆلیس ئاگادار کرایەوە کە هێرس کراوەتە سەر ئەو گەنجە ئەفغانانەی لە یەکشەممەی ڕابردووەوە لە مەیدانی مینتتۆریەت(Mynttorget) لە بەرامبەر پەرلەمانی سوید دەستیان داوەتە مانگرتن. 

لارش بیسترۆم بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیس دەڵێ:

زانیاری ئەوەمان پێ گەیشت کە گروپێک پەلاماری گەنجانی مانگرتووی ئەفغانیان داوە و شتگەلێکیشیان فرێداوەتە ناو گەنجە مانگرتووەکان.پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بووە و دواتریش هێزی زیاتر ڕەوانەی ئەوێ کراوە. 

بەرپرسەکە باس لەوە دەکات کە لە پەلامارەکەدا سێ کەس لە مانگرتوان بە سوکی بریندار بوونە و ئامبولانسیش گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە. هاوکات ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە لە نزیکی شوینەکە پۆلیس هەبووە و هەر خێراش هێزی زیاتری پۆلیس ڕەوانەی ئەوێ کراوە. 

فاتمە کە یەک لە بەشدارانی ئەو مانگرتنەیە باس لەوە دەکات، گروپێک کە ئەو بە نازیست ناویان دەبا، بە هەراو جنێودان لێیان نزیک بوونەتەوە و ماددەی تەقینەوە لە شێوەی بۆمبی دوکەڵییان هەڵداوەتە ناویان. 

قادر کاسرگا سیاسەتوان لە پارتی سوسیالدێمۆکراتەکانی سوید، یەک لەو کەسانەی بۆ پشتیوانی چووتە لای مانگرتووەکان. ئەو ئەو هێرشە بە تووندی مەحکووم دەکات. 

تا درەنگانی نیوە شەوی سێشەممە، هیچ کەسێک بە گومانی ئەو پەلامارە دەستگیر نەکرابوو. بەڵام بە پێی لێدوانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی پۆلیسی هەرێمی ناوەڕاست ئێنس مۆرتێنسۆن، نزیکەی ١٥ کەسێک لە هێرشبەران ناسنامەکانیان ئاشکرا کراوە. بەڵام ئەو نایهەوی ئاماژە بەوە بکات داخوا ئەوان سەر بە چ گرووپ و تاقمیکن و هەر تەنیا ئەوەندە دەڵێ کە لەو گروپانەن کە حەز بە بوونی بیانییەکان ناکەن. 

 

درەنگانێکی ئێوارەی ئەمرۆش، تەلەفزیۆنی سوید ڕایگەیاند کە دوابەدوای هێرشەکەی توندئاژۆ ڕاستەکانی ئەمرۆ بۆ سەر گەنجانی مانگرتوو، لەبەر هۆکاری ئەمنی پۆلیس شوێنی مانگرتنەکەی لە مەیدانی مینتتۆریەتەوە گواستۆتەوە بۆ گۆڕەپانی (Medborgarplatsen)لە سوێدەرمالم.

شایانی باسە ژمارەیەک لە گەنجانی ئەفغان لە یەکشەممەی ڕابردووەوە لە بەردەم پەرلەمانی سوید دەستیان داوەتە مانگرتن و دوا لە دەزگای کۆچ دەکەن سنورداش کردن و ناردنەوەی ئەفغانەکان بوەستێنێ. ئەوان لەو باوەڕەدان ئەفغانستان شوێنێکی ئارام نییە بۆ ژیان و داوا دەکەن بەڕێوەبەری گشتی دەزگای کۆچ وەڵامی ئەم داوایەیان بداتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".