Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێژەی دەنگی دێموکراتەکانی سوید کەمی کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 10 augusti kl 13.08
سوسیالدیموکراتەکان دەنگەکانیان زیادی کردووە
(1:18 min)
.
وێنە: Janerik Henriksson/TT

 بەپێی ئەنجامەکانی دوایین ڕاپرسی کە لەلایەن(Expressen/Demoskop)ئەنجام دراوە، دیموکراتەکانی سوید(Sverigedemokraterna) دەنگەکانیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. پارتەکە رێژەی ٣،٥ لەسەدی دەنگەکانی لەدەست داوە.

بەم شێوەیەش، پارتەکە بە کەم بوونەوەی ڕێژەی دەنگەکانی لە ٢٠،١ لەسەدەوە بۆ ١٦.٦ لەسەد، شوێنگەی خۆی وەک دووهەم پارتی وڵات لە ریزبەندی پارتەکاندا، جێهێشتووە بۆ پارتی مۆدێراتەکان(Moderaterna). مۆدێراتەکان بە رێژەی ١،٥ لەسەد دەنگەکانیان زیادی کردووە و بە کۆی گشتی ١٧،٢ لەسەد ئێستاکە لە پلەی دووهەمی ریزبەندییەکەدان.  

هاوکات پارتی دەسەڵاتداری سوسیالدیموکراتەکان(Socialdemokraterna)، سەرەرای هەراو قەیرانەکای بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ و سەرەڕای دەستلەکارکێشانەوەی چەند وەزیرێکی سەر بە پارتەکە، دەنگەکانی بە ڕێژەی ١،٥ لەسەد زیادی کردووە و ڕێژەی دەنگەکانی بەرز بووەتەوە بۆ لەسەدا ٢٨،٤. 

 هەر بە پێی ئەنجامەکانی ئەو ڕاپرسییە، هەر یەکە لە پارتەکانی دیموکراتە مەسیحییەکان (Kristdemokraterna)و پارتی سەنتەریش(Centerpartiet) دەنگەکانیان زیادی کردووە، لە کاتێکدا پارتی چەپ (Vänsterpartiet)، پارتی ژینگە(Miljöpartiet)و پارتی لیبراڵەکان(Liberalerna) دەنگەکانینا لە کەمی داوە.

شایانی باسە، راپرسییەکە لە نێوان ١ بۆ ٨ی ئەم مانگە ئەنجام دراوە و هەزار و دووسەد و پەنجا کەس کە مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە، بەشداریان تێدا کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".