Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کڵێسایەکی سەر بە ڕژێمی ئەریتیری کۆمەک لە سوید وەردەگرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 11 september kl 16.17
سێسەد هەزار کرۆن کۆمەکیان وەرگرتووە
(2:16 min)
Eritreansk och svensk flagga utanför Eritreas ambassad och en bild på Max Stockman, handläggare vid myndigheten för stöd för trossamfund.
ماکس ستۆکمان لە دەستگەی کۆمەکی کۆمەڵە ئایینییەکان وێنە: Janerik Henriksson/TT , Marie Nilsson/Sveriges Radio

ئەو کڵێسایە کە لە سویدە پەیوەندیی بە ڕژێمی دیکتاتۆریی ئەریتیرییەوە هەیە، بەپێی ڕووماڵێکی ڕادیۆی سوید.

ناسر نور یەکێک لەو ئەریتیرییە هەڵهاتووانەیە لە دەستی ڕژێمی ئەریتیری کە دەڵێت جێی شەرمەزارییە کۆمەکی دەوڵەتیی بدرێتە ئەو کڵێسایانە و من وەک سویدییەک شەرم دەکەم کە ئەو لاوە ئەریتیرییانە دەخرێنە بەردەست ئەو کڵێسایە بۆ ناساندنیان بە کۆمەڵگەی سویدی، لە کاتێکدا ئەجێندای ڕژێمی دیکتاتۆری ئەریتیری لە سویددا بەڕێوە دەبەن.

لە بەرنامەی کالیبەر (Kaliber) لە ڕادیۆی سوید دەرکەوتووە کە کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ئەریتیری بەناوی تەوەحود کە چەندین لقی لە سویددا کردۆتەوە، بۆ ناساندنی کۆمەڵگەی سویدی بە پەنابەرە تازەهاتووەکان بە تایبەت لاوان کۆمەکی دەوڵەتیی بە بڕی 300 هەزار کرۆن لە دەستگەی کۆمەکی کۆمەڵە ئاینییەکان وەرگرتووە (Myndigheten för stöd till trossamfund, SST).

ماکس ستۆکمان ڕاپەڕێنەری کاروبار لەو دەستگەیە پشتڕاستی دەکاتەوە و دەڵێت بەڵی ئاگادارین کە ئەو کڵێسایە پەیوەندیی بە باڵێۆزخانەی ئەریتیریی لە سویددا هەیە بەڵام دەکرێت تۆ لە دەستەی سەرۆکایەتتدا ئەندامت هەبێت کە بیروباوەڕی نادیموکراتییان هەبێت بەڵام ئەو بنەمایانەی کە کڵێساکە کاری لەسەر دەکەن بەگشتی بنەمای دیموکراتین.

بەڵام لە بەرنامەی کالیبەری ڕادیۆی سویددا دەرکەوتووە کە چۆن ئەو کڵێسا ئەریتیرییانە لەلایەن ڕژێمی ئەریتیرییەوە بۆ پڕوپاگەندەی ڕژێم و بۆ چاودێریی ئەریتیرییەکانی سوید بەکار دەهێنرێن.

دوای بینینی ئەو تۆماری دەنگانەی بەرنامەی کالیبەر، ماکس ستۆکمان لە دەستگەی کۆمەکی کۆمەڵە ئاینییەکان دەڵێت دەبێت بە کاروچالاکییەکانی ئەو کڵێسانەدا بچێنەوە.

لەلایەکی دیکەوە باڵێۆزخانە ئەریتیری نکوڵی لەوە دەکەن کە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو کڵێسانەیان دابێت و کڵیسای ئەریتیریش نکوڵی لەوە دەکەن کە لەلایەن ڕژێمی ئەریتیرییەوە بەڕێوە ببرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".