Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حکوومەت بودجەی بواری یاسا و دادوەریی زیاد دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 12 september kl 09.52
"تاوانکاران لە سویددا جێیان نییە "
(2:14 min)
riksdagen
وێنە: Henrik Montgomery/TT

دوای پشووی هاوین ئەمڕۆ کاتژمێر 14 پەرلەمانی سوید دەرگاکانی کردەوە و حکوومەت کارەکانی داهاتووی ڕاگەیاند.

سەرەکوەزیرانی سوید ستێفان لۆڤێن کارەکانی حکوومەتەکەی بۆ ساڵی 2017-2018 ڕاگەیاند و ڕۆشنایی خستە سەر کارە گرنگەکانی داهاتوویان. لۆڤێن ڕایگەیاند کە 750 ملیۆن کرۆن بۆ بەهێزکردنی پۆلیسی ئاساییش، دەستگەکانی دادوەریی، دەستگەی تاوانکاریی ئابووری و دەستگەی چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی تاوانکاریی تەرخان دەکەن.

-  لۆڤێن سەرۆکی سۆسیالدیموکراتەکان و سەرەکوەزیران دەڵێ گرووپەکانی تاوانکاریی ڕێکخراو لە سویددا جییان نابێتەوە و کۆمەڵگە دەبێت هەمیشە لەوان بەهێزتر بێت.

پرسی فێرگا، ژینگە، بواری تەندروستی، بێکاریی و سیاسەتی پەنابەریی لەو پرسانەی دیکە بوون کە ستێفان لۆڤێن وەک پرسی گرنگ لە ئەجێندانی حکوومەتدا ئاماژەی پێدان.  لۆڤێن وتی سیاسەتی پەنابەریی ڕێک دەخەین، بۆ نموونە حکوومەت کارەکانی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانی مافی مانەوەیان لە سویددا نییە چڕ دەکاتەوە، ماوەی چاوەروانیی وەڵامی داوای پەنابەریی کورت دەکرێتەوە و ئەو کەسانەی مافی پەنابەریی وەر دەگرن دەبێت خێرا بخرێنە سەر کار یاخود خوێندن.

جێی باسە ئەم وتانەی لۆڤێن لە دوای وتارەکەی پادشای سوید هات کە وەک باو وەرزی نوێی کارەکانی پەرلەمانی سوید لە ڕێوڕيسمێکی تایبەتدا لەسەر داوای سەرۆکی پەرلەمان، ڕا دەگەیەنێت. کارل گوستاڤ لە وتارەکەیدا ئەمڕۆ جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت مافی هەموو ئینسانەکان و یەکسانییان لەبەرچاو بگیرێت. 

ئەو وتی ئێستا لە سویددا نزیکەی 10 ملیۆن سویدی هەیە  کە لە پاشخانی جیاوازەوە هاتوون ئەوە ئەرکی ئەندامپەرلەمانەکانە کە نوێنەرایەتیی خواستی ئەو هاووڵاتییانە بکەن و ڕێز بنەمای هەموو گوتار و کارەکان بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".