Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پرسی بورما دەخاتە بەر باس

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 12 september kl 10.28
"ڕۆهینگییەکان خۆیان ماڵەکانیان ناسووتێنن"
(1:42 min)
.
وێنە: MUNIR UZ ZAMAN

لەسەر داوای سوید و بەریتانیا ڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سبەینێ رووداوەکانی بورما دەخاتە بەر باس.

بەرپرسی مافەکانی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان زەید رەعد حوسێن دەڵێت حوکوومەت دەبێت واز لەو قسانەی بێنێت کە دەڵێت رۆهینگییەکان خۆیان ماڵەکانیان دەسووتێنن. ئەو هەروەها داوا دەکات کە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت سەردانی بورما بکات و پرۆسەی دابەشکردنی خواردنیش کە حکوومەتی بورما ڕێی لێ گرتبوو لەو ناوچانە دەست پێ بکاتەوە.

بەرپرسی مافەکانی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان هەروەها دەڵێت ئەوەی لە بورما بەسەر گروپی ڕۆهینگییە موسوڵمانەکان هێنراوە نموونەیەکی ڕوونی کۆمەڵکوژیی ئێتنیکییە کە لە کتێبی فێرگاکاندا باسی لێ دەکرێت.

  جێ باسە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی پارەوە تا ئێستا نزیکەی نیوملیۆن موسوڵمان لە گرووپی ڕۆهینگای بێ دەوڵەت کە لە بورما دەژین، ئاوارەی بەنگلادشی وڵاتی دراوسێیان بوون. ژمارەیەکی دیکەش بەڕێوەن.

 حوکوومەتی بەنگلادیش پەیمانی داوە کە شوێنێک بۆ ئەو ئاوارانە تەرخان بکات تا ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بتوانن لەوێ دەواری کاتییان بۆ دابین بکەن. ئەمە لەکاتێکدایە کە گرژیی نێوان موسوڵمانان و بوزییەکانی ناوچەی باکوری ڕۆژئاوای بورما  بۆ بەشەکانی دیکەی وڵاتەکە لە تەشەنەسەندندایە.

جێی ئاماژەیە گرووپی ڕۆهینگییەکان کە کەمینەیەکی موسوڵمانن لە وڵاتی بورما ماوەی چەند هەفتەیەک تووشی تووندوتیژیی لەلایەن گرووپی بوزییەکانی هەمان وڵاتەوە هاتوون و بەوهۆیەوە سەدانیان لێ کوژراوە و هەزارانیان ئاوارەی وڵاتی بەنگلادش بوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".