Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

باترا لەماوەی ساڵی داهاتوودا سیاسەت ناکات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 12 september kl 15.01
"جارێ نازانم دوای هەڵبژاردن چی دەکەم"
(1:03 min)
Batra
ئاننا شینباری باترا، سەرۆکی پێشووی مۆدێراتەکان وێنە: Fredrik Sandberg/TT

سەرۆکی پێشووی مۆدێراتەکان ئاننا شینباری باترا ڕایگەیاند کە لە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو کاندید ناکات.

ئەم هەواڵە باترا لە گفتوگۆیەکی ڕۆژنامەی (Aftonbladet) کە ئەمڕۆ بڵاو کراوەتەوە ڕای گەیاندووە و بەرپرسی میدیا لە پارتی مۆدێراتەکان لیندا نورباری پشتڕاستی دەکاتەوە.

باترا بۆ بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید ئێکۆت دەڵێت کە جارێ نازانێت لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو دەیەوێت چی بکات و چ ڕۆڵێکی لە سیاسەتدا هەبێت، لەبەرئەوەی پێشتر هەموو کارەکانی لە ڕۆڵێ سەرۆکایەتی مۆدێراتەکاندا چڕ کردبۆوە.

جێی باسە باترا مانگی ئاگوستی ڕابوردوو لە دوای ماوەیەکی زۆر لە ڕەخنە و ناڕەزایی لە ناوخۆی مۆدێراتەکاندا دەستی لە پۆستی سەرۆکایەتیی کێشایەوە. سەرۆکێکی نوێ بۆ مۆدێراتەکان لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوودا لە کۆنگرەیەکی ئاوارتەدا هەڵ دەبژێڕدرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".