Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خەرجی بە کرێ گرتنی مامۆستا لە یۆتێبۆریدا زیادی کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 13 september kl 09.50
کەمی مامۆستا کێشیەکی گەورەیە
(0:49 min)
.
وێنە: Jonas Ekströmer/TT

شارەوانی یۆتێبۆری لەبەر نەبوونی مامۆستا ناچار بووە ساڵی ڕابردوو بە بەهایی ٢٤ ملیۆن کرۆن مامۆستا بە کرێ لە کۆمپانیاکان بگرێت.

ئەمساڵیش هەتاوەکو ئێستا خەرجی بەکرێ گرتنی مامۆستا لەو شارەوانییەدا گەشتۆتە ٢٠ ملیۆن کرۆن.

 واتە هەتاوەکو کۆتایی ساڵ چاوەڕوان دەکرێت کە خەرجییەکانی بە کرێگرتنی مامۆستا لەو شارەوانییەدا دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو زیاد بکات.

یەکێک لە هۆکارەکان نەبوونی ڕێژەی پێویستی مامۆستایە لە قوتابخانەکانی شارەوانییەکەدا. بەتایبەت ئەو مامۆستانەی کە ئەزموونی تایبەتییان هەیە. بۆ ئەوەی لە دەرئەنجامی ئەو بۆشاییەدا، فشاری گەورە لەسەر قوتابییەکان و قوتابخانەکان درووست نەکات، ناچار دەبن کە مامۆستا لە کۆمپانیاکان بۆ ماوەیەکی کاتی و هاتاوەکو مامۆستایەک دادەمەزرێنن بەکرێ بگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".