Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژان-کلۆد یۆنکەر: هەشت ملیۆن هەلیکار لە ئەورووپادا هاتۆتە ئاراوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 13 september kl 10.29
ڕێژەی کۆچبەر بۆ ئەورووپا لە %٨١ لکەمی کردووە
(3:43 min)
.
وێنە: PATRICK HERTZOG

ژان-کڵۆد یۆنکەر، سەرۆکی کۆمیسیۆی یەکێتی ئەورووپا ئەمڕۆ لەبەردەم ئەندام پەرلەمانانی یەکێتی ئەورووپادا لە سانتپێتەرش بۆرگ وتارێکی پێشکەش کردوو و باسی لە گرنگی یەکگرتوویی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا کرد.

 هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا ژان-کڵۆد یۆنکەر باسی لەوە کرد کە ئاستی بێکاری لە یەکێتی ئەورووپادا و لە نۆ ساڵی ڕابردوودا هێندەی ئێستا نزم نەبووە. لەهەمان کاتدا ئاستی گەشەکردنی ئابووری ئەورووپا بۆ نمونە لە ئەمەریکا بەرزترە.

هەروەها باسی لە گرنگی ئەو بەڵێنەی کرد کە ٢٧ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی یەکێتییەکە ساڵی ڕابردوو بە یەکێتییەکەیان دابوو. لەو ڕووەشەوە تیشكی خستە سەر ئەوەی کە بۆ ئەوەی بە ئامانجی خۆیان بگەن زۆر گرنگە کە هەتاوەکو کۆتا پێکەوە کارەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن.

لەلایەکی دیکەوە یۆنکەر باسی لەوە کرد کە ئەو دەیەوێت پیاداچوونەوە بە بەرنامەی بازرگانی یەکێتی ئەورووپادا بکات، بۆ نمونە تۆمارکردنی ڕێککەوتننامەی بازرگانی لەگەڵ چەندین وڵاتێکی نوێدا و بواری بازرگانی لە ئەورووپا کراوەتەر بکات.سەبارەت بە هەڵوێست بەرامبەر بە پرسی کۆچبەران ژان-کڵۆد یۆنکەر وتی، 

 ئەو پرسە دەبێت لە بەرنامەی کارماندا هەربمێنێت. لەبەر ئەوەی گفتووگۆی زۆری لێکەوتووەتەوە، لەهەمان کاتدا ئێمە کاری باش و هەنگاوی چاکمان ناوە. بۆ نمونە ئەمڕۆ ئێمە سنوورەکانمان باشتر دەپارێزین و ڕێژەیەکی زیاتر پاسەوانمان لە کەنار دەریا و سنوورەکان جێگیر کردووە. لە دەرئەنجامدا دەبینین کە ڕێژەی کۆچبەران لەساڵی ڕابردوودا لە %٨١ کەمی کردووە، هەروەها ڕێژەی مردن لە دەریای ناوەڕاستدا زۆر کەمی کردووە.

ژان-کڵۆد یۆنکەر، ئەوەی نەشاردەوە کە جێگەی نیگەرانییە هەندێک لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە هاوکار و هاوخەباتنین لە گرتنە ئەستۆی بەرپرسیارێتیدا لە پرسی کۆچبەراندا. دانی بەوشدا نا کە ساڵی پار یەکێتی ئەورووپا بە گشتی ٧٥٠٠٠٠ کۆچبەری لە خۆ گرتووە و ئەوپرا نابێ ببێتە سەنگەرێکی داکوتراوە کە کەس نەتوانێ ڕووی لێ بکات. 

لە درێژەی وتەکانیدا باسی لە پرسی دیموکراتی کردوو و ڕایگەیاند کە ئەوان دەبێت لە ساڵی ٢٠٢٥ ئەورووپایەکی دیموکرات تر و کراوتە بهێننە ئاراو و وڵاتانی دیکە لەو یەکێتییەدا لە خۆ بگرن، بۆ نمونە ڕۆمانیا و بولگارایا. هاوکات باسی لە تورکیا کرد کە ئەو وڵاتە چەندین هەنگاوێک خۆی لە یەکێتی ئەورووپا دوور ختۆتەوە. لەهەمان کاتدا یۆنکەر ڕەخنەی ئاراستەی تورکیا کردوو ڕایگەیادن،

 جێگەی ڕۆژنامەوانان شوێنی کارەکانیانە نەوەک زیندان. لەبەر ئەوە ڕووی دەنگم لە تورکیا دەکەم و داوایەن لێ دەکەم کە ڕۆژنامەوانان ئازاد بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".