Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حکومەت پێشنیازی کەمکردنەوە باج بۆ خانەنشینان دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 13 september kl 17.07
ساڵانە خانەنشینان ٥٠٠٠ کرۆنیان بۆ دەگەڕێتەوە
(1:29 min)
Löfven
وێنە: Jonas Ekströmer/TT

ئەمڕۆ حکومەت ڕایگەیاند کە ئەوان دەیانەوەی باج بۆ کۆی ٤،٤ ملیار کرۆن لەسەر خانەنشینان کەم بکەنەوە. ئەمەش دوو هێندەی ئەو بوودجەیە کە حکومەت پێشووتر ناوی هێنا بوو.

سەرۆکوەزیرانی سوید ڕایگەیاندووە کە ئەمە هەنگاوێکی گەورەو تایبتە ئەوان بۆ باشتر کردی باری بژێوی خانەنشینان دەینێن. هاوروەها باسیان لەوە کردووە کە ئەوان دەیانەوێت هەتاوەکو ساڵی ٢٠٢٠ بە تەواوی جیاوازی نێوان ئەو کەسانەی کار دەکەن لەگەڵ خانەنشینانە نەهێڵن.

 لە ڕوانگەی پێشنیازەکەوە بەشێک لە خانەنشینان ساڵانە نزیکەی ٥٠٠٠ کرۆنیان بۆ دەگەڕێتەوە. ئەم پێشنیازە داواکراوە کە لە ڕێککەوتی ١-١-٢٠١٨ بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

جێی باسە لەسەر دەمی حکومڕانی هاوپەیمانی ڕاستەکان باج لەسەر خانەنشین لە مووچە بەرزتر بووە. ئەمەش پەیوەندی بەو دەرکردنی بەج بووە لە هەندیک بواری کاردا کە دەرفەتی بە مووچەخۆران دەدا هەتاوەکو لێی سوودمەند بن. هاوکات پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان دەیانەوێت بە هیچ شێوەیەک جیاوازی لە باجی مووچەخۆران و خانەنشیناندا نەهێڵن. لەلایەکی دیکەوە پارتی ناوەڕاست پێشێنیازی دوو هێندەی باج کەمکردنەوەکەی حکومەت دەیەوێت بەجی خانەنشینان کەم بکاتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".