Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
(1:07 min)
سوید بە ئازادکردنی ڕەققە خۆشحاڵە
بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 17 oktober kl 14.28
.
مارگۆت ڤاڵسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید وێنە: Pontus Lundahl/TT

رێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی ناسروا بە داعش  دوای شەڕ و بەربەرەکانیەکی قورس شاری رەققەی پایتەختیان بەجی هێشتووە.

بە گوێرەی لێدوانی وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی بۆ رۆیتەرز دوێنێ شەو شەرەکە زۆر قورس بووە و ئەمڕۆ دوایین سەنگەرەکانیان تێک شکێنراون و ئەوڕۆ ئالای ئەو هێزانەی کە لە لایەن ئامریکاوە پشتیوانی دەکرێن لە رەققە هەڵدراوە. وەزیرەی دەرەوەی سوید پێشوازی لەو هەواڵە کرد و لە لێدوانێک دابۆ ئاژانسی هەواڵی تێ تێ وتی:

"بە دڵنیاییەوە ئەو هەواڵانە خۆشن، شتێک بە ناوی خەلافەت بوونی نابێ. بەڵام ئەوە بەو مانایە نیە کە شەڕی دژی تیرۆر کۆتایی پێ هاتووە. دەبێ کار بکەین بۆ ئەوەی هەل ومەرجەکە لە هەردوو وڵاتی سوریە و عێراق جێگیر بکەین." مارگۆت والسترۆم پێی وایە هەرچەند ئەوە هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە بەڵام هەنگاوی کۆتایی نیە.

نزیکەی ٢٥٠٠٠ سەرباز بەشداری شەری رەققەیان کردووە، هێزە کوردی یەپەگەش لە ناو هێزەکانی دێموکراتی سوریەدا دژ بە داعش بەشدار بوون.

گرتنەوەی رەققە بە سەرکەوتنێکی گرینگ دادەنرێ چونکە ئەو شارە پایتەختی داعش بوو و لە مەیدانەکانی ئەو شارەوە فیلمی ڤیدۆیی لەناوبردنی دژبەر و خەڵکی ئاساییان بڵاو دەکردەوە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".