Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هه‌ندێ که‌س به‌ پێڵاوی دڕاوه‌وه‌ ده‌ڕۆن

تازه‌ کرایه‌وه‌ tisdag 2 maj kl 16.05
بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 2 maj 2013 kl 16.05
کۆرنێلیس ڤرێسڤیک بە کوردی
(5:19 min)
svenska artisten Cornelis Wreeswijk
کۆرنێلس ڤرێسڤیک. وێنە: تێ‌تێ

وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی ناسری سینا

کۆرنێلیس ڤرێسڤیک رۆژی ٨ی ئاوگۆستیی ١٩٣٧ له‌ گوندێکی بچووکی هۆڵه‌ندا له‌ ماڵباتێکی مام ناوه‌ندی هاتۆته‌ سه‌ر دنیاوه‌‌، له‌ باوکێک که‌ خاوه‌ن شه‌ریکه‌یه‌کی تاکسی و لۆری بووه‌ و دایکێکی که‌بانی ماڵ. کۆرنێلیس سێ ساڵه‌ بوو که‌ هۆڵه‌ند له‌ ساڵی ١٩٤٠له‌ شه‌ڕی دووه‌می جیهانییه‌وه‌ گلا، ئاڵمانییه‌کان ده‌ستیان به‌ سه‌ر تاکسی و لۆرییه‌کانی باوکی داگرت. کۆرنێلیس به‌ دوازده‌ ساڵی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی کۆچیان کرده‌ سوێدێ و له‌ ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا ئه‌و کاته‌ی ده‌رسی ده‌خوێند تا ببێته‌ یارمه‌تیده‌ری سوسیال، ده‌ستی کرده‌ نووسینی شیعر و یه‌که‌م قه‌وانی خۆی له‌ ساڵی ١٩٦٤دا بڵاو کرده‌وه‌ و به‌ تێکه‌ڵکردنی ستیلی بێلمان و تازه‌کردنه‌وه‌ی هاوکاتی، شۆڕشێکی مه‌زنی له‌ مۆسیقای سویددا به‌رپا کرد و سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌شی وه‌ ده‌ست خست. کۆرنێلیس تا کۆتایی ته‌مه‌نی (١٩٨٧) وه‌ک گۆرانیبێژی خۆشه‌ویستی گه‌ل مایه‌وه‌ هه‌رچه‌ند‌ جاروبار گرفتی خواردنه‌وه‌ی زۆر‌، سیما هونه‌رییه‌که‌ی خه‌وشدار ده‌کرد.

کۆرنێلیس کاری شانۆشی کردووه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ مالموێ و له‌ چه‌ند فیلمیشدا وه‌ک ئه‌کته‌ر به‌شدار بووه‌. کتێبێک له‌ سه‌رجه‌می شێعره‌کانی کۆرنێلیس له‌ ساڵی ٢٠٠دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌می گۆرانییه‌کانیشی به‌ سویدی و هۆڵه‌ندی له‌ کۆئه‌لبومێکدا به‌ شێوه‌ی سی‌دی کۆکراونه‌وه‌ته‌وه‌ به‌ ناوی مه‌ستر سێس میمۆوارر. ڤرێسڤیک له‌ دوازده‌ی نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٨٧دا کۆچی دوایی کرد.

یه‌کێ له‌ گۆرانییه‌کانی کۆرنێلیس که‌ له‌ ئێستاوه‌ ‌بۆته‌ کلاسیک، گۆرانیی (Somliga går med trasiga skor)ه‌:

Somliga Går Med Trasiga Skor
text: Eldkvarn
sång: Cornelis Vreeswijk


شیعری: ئێلدکڤارن
گوتنی: کۆرنێلیس ڤرێسڤیک
وه‌رگێڕانی:

هه‌ندێ که‌س به‌ پێڵاوی دڕاوه‌وه‌ ده‌ڕۆن
بێژه‌ که‌ هۆی ئه‌مه‌ چییه‌؟
ڕه‌نگه‌ خودای باوک، که‌ له‌ ئاسماناندا ده‌ژی
ئاوای بوێ
خودای باوک، که‌ له‌ ئاسماناندا ده‌ژی
چاوی لێکناوه‌ و خه‌وی لێکه‌وتووه‌
کێ جووته‌ پێڵاوێکی دڕاوی به‌ لاوه‌ گرنگه؟‌
کاتێ مرۆڤ ئیدی پیر و شه‌که‌ت بووه‌
کێ به‌لاوه‌ی گرنگه‌ ڕۆژه‌کان چۆن تێده‌په‌ڕن؟
ڕۆژه‌کان به‌ که‌یفی خۆیان دێن و ده‌چن!
ئه‌ی هاووڵاتی، تا سه‌د ساڵی‌تر
خۆ تۆ عومر ناکه‌یت
ئه‌و کات که‌سێکی‌تر کورسییه‌که‌ی داگیرکردوویت
تۆ خۆت به‌مه‌ نازانێ
تۆ نه‌ باران ده‌ناسی ونه‌ هه‌تاو
له‌م قووڵاییه‌، له‌ ناو چاڵی تاریکتدا
کێ به‌لاوه‌ی گرنگه‌ شه‌وه‌کان چۆن سه‌فه‌ر ده‌که‌ن؟
من که‌ تۆسقاڵێکیشم به‌ لاوه‌ گرنگ نییه‌
ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێ که‌ ده‌موچاوم هه‌روا
له‌ ناو قژی یارمدا خۆ حه‌شار بدا
من ئه‌و سیما به‌گومانه‌م
به‌ کاری زۆر شتان نایه‌م
مردن له‌ په‌نایه‌کدا بۆسه‌ی لێگرتووم‌
هه‌ر کاتێک بیه‌وێ، ده‌مگرێ
هه‌ندێ که‌س به‌ پێڵاوی دڕاوه‌وه‌ ده‌ڕۆن
تا ئه‌و کاته‌ی له‌ ڕۆیشتن ده‌وه‌ستن
ئه‌و کات شه‌یتان که‌ له‌ ئاسماناندا ده‌ژی
پێده‌که‌نێ، قاقا پێده‌که‌نێ!



Somliga går med trasiga skor
Säg vad beror det på
Gud Fader, som i himmelen bor
Kanske vill ha det så
Gud Fader, som i himmelen bor
Blundar och sover sött
Vem bryr sig om ett par trasiga skor
När man är gammal och trött
Vem bryr sig om hur dagarna går
Dom vandrar som dom vill
Medborgare om ett hundra år
Finns du ej längre till
Då har någon annan tagit din stol
Det vet du inte av
Du känner varken regn eller sol
Nere i din mörka grav
Vem bryr sig om hur nätterna far
Jag bryr mig inte ett spår
Bara jag får ha mitt ansikte kvar
Dolt i min älsklings hår
Jag är en tvivelaktig figur
Duger ej mycket till
Bakom ett hörn står döden på lur
Han tar mig när han vill
Somliga går med trasiga skor
Tills dom har slutat gå
Djävulen som i helvetet bor
Får sig ett gott skratt då

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".