Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

فێرگه‌ی هه‌ڵبژاردن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 16 juni 2006 kl 16.01
1 av 2
2 av 2

سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی سوید چۆن کار ده‌کا؟ چۆن ده‌بێ ده‌نگ بدرێ؟ کێ بۆی هه‌یه‌ ده‌نگ بدا؟ بیانی؟ سویدییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات؟ کام حیزب له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌شدار ده‌بن؟ بۆچوونه‌کانیان چییه‌؟
لێره‌دا وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌درێته‌وه‌:

خه‌ڵکی سوید هه‌ر چوار ساڵ جارێک، له‌ سێهه‌م یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی سێپتامبردا (ئیلوون) ده‌نگ ده‌ده‌ن و‌ له‌ سێ ئاستدا نوێنه‌رانی پارله‌مان‌، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و شاره‌وانی هه‌ڵده‌بژێرن.

بۆ به‌شداربوون له‌و سێ ئاسته‌ی هه‌ڵبژاردندا، مه‌رجی جیاواز هه‌ن‌. بۆ نموونه‌ ئه‌وانه‌ی دانیشووی سویدن به‌ڵام هاووڵاتی نین، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیدا به‌شدار بن به‌ڵام بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌ماندا ده‌بێ حه‌تمه‌ن هاووڵاتی بن.

مرۆڤ بۆی هه‌یه ڕۆژی هه‌ڵبژاردن له‌ شوێنی ده‌نگداندا حازر بێ و ده‌نگ بدا، یان له‌ هه‌ندێ شوێنی تایبه‌تدا پێشوه‌خت ده‌نگ بدا. هه‌روه‌ها ئیمکانی ده‌نگدان له‌ ڕێی نامه‌ یا وه‌کیلیش هه‌یه‌.

له‌ سویددا هیچ یاسایه‌ک نییه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن حیزبی نوێ پێکبێنی. ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌‌یه‌ که‌ هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه‌ حیزبێکی نوێ دامه‌زرێنێ و بببێته‌ ئه‌ندامی. واتا له‌ کرده‌وه‌دا ده‌کرێ حیزبێک دوو ئه‌ندامی هه‌بێ و به‌ پێی قانوون وه‌ک حیزب بناسرێ. حیزب وه‌ک کۆمه‌ڵه‌یه‌کی خۆبه‌خش حیسابی بۆ ده‌کرێ.

له‌ سویددا گه‌لێ حیزب هه‌ن، هه‌م حیزبی سه‌رانسه‌ری و هه‌م حیزبی لوکاڵ و ناوچه‌یی. هه‌ر ئێستا سه‌رجه‌م نزیکه‌ی ٢٠٠ حیزب له‌ سویددا ناونووسکراون.

نووسه‌ر: ئیڤان گارسییا
وه‌رگێڕ: ناسری سینا
سه‌رچاوه‌کان: ماڵپه‌ڕی پارله‌مانی سوید، ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی و پارێزگاکانی سوید، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی سوید، ڕۆژنامه‌ی ئینترنێتیی داگنس سامهێللێ، ماڵپه‌ڕی حیزبه‌ سویدییه‌کان

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".