Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

کێ بۆی هه‌یه‌ ده‌نگ بدات؟

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 12 maj 2006 kl 15.24

بۆ به‌شداربوون له‌ و سێ ئاسته‌ی هه‌ڵبژاردندا، مه‌رجی جیاواز هه‌ن‌. بۆ نموونه‌ ئه‌وانه‌ی دانیشووی سویدن به‌ڵام هاووڵاتی نین، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیدا به‌شدار بن به‌ڵام بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌ماندا ده‌بێ حه‌تمه‌ن هاووڵاتی بن.

نزیکه‌ی ٨،٦ میلیۆن که‌س له‌ سوید مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مان، واتا ئه‌و هاوولاتیانه‌ی سویدی که‌ هه‌ژده‌ ساڵیان پڕ کردۆته‌وه‌. زێده‌تر له‌ ١١٦ هه‌زار که‌س له‌وانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین.

سه‌رجه‌م حه‌وت میلیۆن که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی کۆمۆنه‌کاندا (واتا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی و پاریزگاکان). ئه‌وان ده‌بێ له‌و کۆمۆن و پارێزگایه‌دا بژین، هه‌ژده‌ ساڵیان پڕ کردبێته‌وه‌ و یه‌کێ له‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌بێ:

  • هاووڵاتیی سوید بن.
  • هاووڵاتیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بن.
  • هاووڵاتیی ئیسله‌ند و نه‌رویژ بن.
  • هاووڵاتیی بیانی بن و به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن لانی که‌م سێ ساڵی به‌رده‌وام له‌ سوید ناونووسکرابن (نزیکه‌ی ٣٣٠ هه‌زار که‌س).
  • نزیکه‌ی ٢٦٠ هه‌زار که‌س، بۆ جاری یه‌که‌م له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌که‌ن. له‌وانه‌ ٨٤٠٠ که‌س هاووڵاتیی بیانیین.

ده‌نگده‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌، مافی ده‌نگدانی په‌رله‌مانیی بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ ‌پارێزراو ده‌بێ.
کارتی ده‌نگدان و زانیارییه‌کانی‌تریی بۆ به‌ڕێده‌کرێته‌ ئه‌و ناونیشانه‌ی ڕایگه‌یاندووه‌.‌
بۆ پارێزراوبوونی مافی ده‌نگدان پاش ده‌ ساڵیش، ده‌بێ ئه‌و که‌سه‌ داواکاریی خۆی بنێرێته‌ ده‌زگای زه‌ریبه‌ (ماڵیات).

چه‌ند که‌س به‌شدار ده‌بن؟

له‌ هه‌ر ده‌ که‌سان، هه‌شت که‌س مافی ده‌نگدانی خۆ به‌کار دێنن. له‌ دوایین هه‌ڵبژاردندا (ساڵی ٢٠٠٢) پتری ١،٨٠ له‌سه‌د له‌ هه‌ڵبژاردنی پارله‌ماندا، نزیکه‌ی ٩،٧٧ له‌ سه‌د له‌ هه‌ڵبژاردنی کۆمۆن و ٤،٧٧ له‌ سه‌د له‌ هه‌ڵبژاردنی پارێزگادا به‌شدار بوون.

رێژه‌ی ده‌نگدان ساڵ به‌ ساڵ که‌متر بۆته‌وه‌. له‌ ساڵانی حه‌فتادا بۆ نموونه‌ له‌ هه‌ر ده‌ که‌س، ٩ که‌س له‌ هه‌ڵبژاردنی پارله‌ماندا ده‌نگیان دا.

سیسته‌می ده‌نگدان

ده‌نگده‌ران، ده‌نگ به‌ حیزبێک ده‌ده‌ن. مرۆڤ ده‌توانێ هاوکات هه‌م ده‌نگ به‌ حیزبێک بدا هه‌م به‌ پاڵێوراوێک له‌ لیسته‌ی حیزبه‌كه‌‌دا. به‌مه‌ ده‌گوترێ هه‌ڵبژاردنی تاکه‌که‌سی.

سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی سویدی، ڕێژه‌ییه‌. به‌م مانایه‌ که‌ ڕێژه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی حیزبه‌کان بۆ وێنه‌ بۆ په‌رله‌مان له‌به‌رچاویان ده‌گرن، به‌ پێی ڕێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌یه‌ که‌ حیزبه‌کان هێناویانه‌ته‌وه‌. بڕیاره‌کان له‌ سه‌ر ڕێژه‌ی له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان، له‌ یاسای هه‌لبژاردندا هه‌یه‌. ئه‌و که‌سه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌یه‌، خۆشی ده‌توانێ هه‌ڵبژێردرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".