Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چێکردنی حیزب

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 19 maj 2006 kl 14.51

له‌ سویددا هیچ یاسایه‌ک نییه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن حیزبی نوێ پێکبێنی. ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌‌یه‌ که‌ هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه‌ حیزبێکی نوێ دامه‌زرێنێ و بببێته‌ ئه‌ندامی. واتا له‌ کرده‌وه‌دا ده‌کرێ حیزبێک دوو ئه‌ندامی هه‌بێ و به‌ پێی قانوون وه‌ک حیزب بناسرێ. حیزب وه‌ک کۆمه‌ڵه‌یه‌کی خۆبه‌خش حیسابی بۆ ده‌کرێ.

هه‌موو حیزبێک ده‌توانێ دڵخوازانه‌ نیشانه‌ی حیزبه‌که‌ی ناونووس بکا و پاڵێوراوانی بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بکا و به‌م شێوه‌یه‌ نیشانه‌ی حیزبی و وه‌ره‌قه‌کانی هه‌ڵبژاردنی خۆی مسۆگه‌ر بکا. به‌ڵام ناونووسکردنی نیشانه‌ی حیزب، شتێکی پێویست و حه‌تمی نییه‌ بۆ به‌شداریکردن له‌ هه‌ڵبژاردندا. بۆ ناونووسکردنی نیشانه‌ی حیزبێک، ده‌بێ حیزبه‌که‌ داوانامه‌یه‌ک بنێرێ که‌ تێیدا ژماره‌یه‌ک که‌سی خاوه‌ن مافی ده‌نگدان، پشتیوانیی خۆیان له‌م حیزبه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن. پێویستیش ناکا ئه‌و که‌سانه‌ ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه‌ بن. بۆ خۆناونووسکردنی حیزبێک له‌ هه‌ڵبژاردنی پارله‌ماندا، ١٥٠٠ ناو پێویسته‌ بدرێن، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ١٠٠ ناو و هی شاره‌وانیش ٥٠ ناو. نیشانه‌ی حیزبه‌که‌ نابێ زۆر له‌ هی حیزبێکی‌تر بچێ و حیزبه‌که‌ ده‌بێ خاوه‌نی په‌یره‌و و پرۆگرام‌ و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆی بێ.

له‌ سویددا زێده‌تری ٢٠٠ حیزب ناونووسکراون. بێتوو حیزبێک له‌ دوو هه‌ڵبژاردنی به‌دوای یه‌کدا به‌شدار نه‌بێ  ئه‌وا به‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ داده‌نرێ.

داوانامه‌ی ناونووسکردنی نیشانه‌ی حیزب، ده‌بێ حه‌تمه‌ن تا دوایین ڕۆژی مانگی فێبرواریی ساڵی هه‌ڵبژاردن، به‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردن بگا هه‌تا بتوانێ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ساڵه‌دا به‌شدار بێ. پاڵێوراوان ده‌بێ له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی حیزبه‌که‌وه‌ پێشنیار بکرێن و ئه‌وانیش به‌ نووسراوه ئیزنی ئه‌م پاڵاوتنه‌ی خۆیان‌ به‌م حیزبه‌ بده‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".