Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کـــــار

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 7 september 2006 kl 10.10

٦٪ یــــان ٢٠٪ بێــکار؟

یه‌کێک له‌ پرسه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کانی هه‌ڵبژاردن کـــار پێکی ده‌هێنێت.

ڕێژه‌ی بێکاران داشکاوه‌ته‌ سه‌ر ٦٪ ـی هێزی کار که‌ ئه‌مه‌ یه‌ک له‌ سه‌د که‌متره‌ له‌ به‌راوردله‌گه‌ڵ ساڵی پاردا. ته‌نانه‌ت ژماره‌یشیان که‌مه‌وه‌ بووه‌. له‌ مانگی جونی ئه‌م ساڵدا ٢٩٨  هه‌زار که‌س بێکار بوون، به‌راورد به‌ ٣٣١ هه‌زار که‌سی بێکار له‌ جونی ٢٠٠٥ دا ( ٣٣ هه‌زار که‌متر) (سه‌رچاوه‌ SCB).

له‌ کۆتایی جونیدا ٣,١٤٪ یان ١٣٢ هه‌زار که‌س به‌شدارییان له‌ پرۆگرامه‌ گرێدراوه‌کانی باری ئابووریدا کرد، به‌ پێی ئامارێکی AMS. ئه‌مه‌یش به‌راورد به‌ جونی ٢٠٠٥ زێده‌یه‌کی ٢٠٠ هه‌زار که‌سیی ده‌گه‌یه‌نێت.

ئۆپۆزیسیۆن که‌سانێکیش، که‌ ماوه‌یه‌کی درێژه‌ نه‌خۆشن و پێشکات خانه‌نشین که‌وتوون، که‌ به‌ پێی ئۆپۆزیسیۆن، که‌سانێکیشن ده‌یانه‌وێت و ده‌توانن کار بکه‌ن، به‌لام بۆیان دابین ناکرێت، به‌ بێکار ده‌ژمێرێت و وای ڕاده‌گه‌یه‌نێت، که‌ ژماره‌ی بێکاران نزیکه‌ی   ١,٥ملیۆن گه‌وره‌ساڵی بێ کار، یان ٢٠٪ ـی هێزی کار پێک ده‌هێنێت.

حوکوومه‌تی سۆسیالدیموکراته‌کان و پارته‌ پشتگره‌کانی ( چه‌پ و سه‌وز) له‌م بواره‌دا تاکوو ئاستێک ڕێککه‌وتوون. ئه‌مان ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێی بۆ نموونه‌ مووچه‌ی ده‌ستنده‌کراوه‌وه‌ (subventionerad lön)،  بێکاریی له‌ ناو ببه‌ن. به‌م پێیه‌ خاوه‌نکاران پێویستیان به‌وه‌یه‌ که‌ به‌شێکی بچووکی مووچه‌ی کارگه‌ره‌کانیان بده‌ن له‌ بریتی ئه‌وه‌ی که‌سانێک له‌سه‌ر کار دابمه‌زرێنن که‌ ماوه‌یه‌کی درێژه‌ به‌بێ کارن. به‌ پاره‌ی ده‌وڵه‌تیش جێی مه‌شقه‌کاریی (praktikplats)، جێی شاگردکاریی  (lärlingsplats)بۆ لاوان و، جێگرکاریی  (vikariat)دابین بکه‌ن.

به‌م ئاوایه‌ ئه‌م پارتییانه‌ به‌ڵێنی ئه‌وه‌یش ده‌ده‌ن، که‌ که‌مێک باجی سه‌ر به‌شگه‌ (företag) بچووکه‌کان سووک بکه‌ن.

له‌مانه‌یش به‌لاوه‌ سۆسیالدیموکراته‌کان، پارتی چه‌پ و ژینگه‌ متمانه‌یان به‌ بیرۆی چالاکی کاردۆزینه‌وه‌  (arbetsförmedling)و فێرکردنه‌وه‌ی  هێزی کار و باری ئابووری باش هه‌یه‌.

پارتیی چه‌پ به‌ش به‌ خۆی ده‌یه‌وێت ٢٠٠ هه‌زار کاری نوێ له‌ بواری که‌رتی گشتیدا (offentliga sektorn) ، ”که‌ لێیدا پێویستییه‌که‌ گه‌وره‌تره”، بڕه‌خسێنێت. ده‌شیه‌وێت  به‌شگه‌ بچووکه‌کان که‌ ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی ١٠ کارمه‌ندیان هه‌یه‌، له‌مه‌ودوا مووچه‌ی نه‌خۆش  (sjuklön) نه‌ده‌ن.

پارتیی ژینگه‌ ده‌یه‌وێت کاتی کارکردن بۆ ٣٥ سه‌عات له‌ هه‌فته‌یه‌کدا که‌مه‌وه‌ بکات، که‌ بواری پتری دامه‌زراندن ده‌ڕه‌خسێنێت. ده‌شیه‌وێت  پاره‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی بازاڕی کاره‌وه‌  (Ams) وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ٤٠ هه‌زار که‌س له‌ بواری که‌رتی گشتیدا دابمه‌زرێنێت.

هاوپه‌یمانانی بۆرژووایش (مۆدێرات، پارتی گه‌ل، مه‌سیحییه‌دیموکراته‌کان و سه‌نته‌ر) ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێی باجێکی که‌متری داهات (Inkomstskatt)  و سووککردنی باری به‌شگه‌کانه‌وه‌، کاری پتر دابین بکه‌ن. ئه‌وان بۆ نموونه‌ ده‌یانه‌وێت:

  •  خاوه‌ن داهاتی که‌م و ناونجێ (låg- och medelinkomsttagare) باجێکی که‌متر بده‌ن ـ مووچه‌خۆرێکی ئاسایی ده‌شێت نزیکه‌ی پتر له‌ هه‌زار کرۆنی له‌ مانگێکدا بۆ بمێنێته‌وه‌ ـ ئه‌مان ده‌ڵێن ”ده‌بێ کارکردن که‌ڵکی لێ بکه‌وێته‌وه‌”.
  • خاوه‌ن کاری تازه‌ ده‌ستپێکراو چیتر میرانه‌ی سه‌ر خاوه‌نکار (arbetsgivaravgift) له‌و کاته‌دا نه‌دات که‌ که‌سانێک ماوه‌ی ساڵێک پتر به‌بێ کارن بووبن (لاوانیش که‌ نیوساڵ) له‌سه‌ر کار دابمه‌زرێنێت.
  • نیوه‌کردنی میرانه‌ی خاوه‌نکار له‌ کاتی دامه‌زراندنی گه‌نجی ته‌مه‌ن له‌ نێوان نۆزده‌ و بیست وچوار ساڵاندا
  • که‌مکردنه‌وه‌ی باج و میرانه‌ی خاوه‌نکار له‌ کاتی دامه‌زراندنی که‌سانێکدا ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی ٦٥ سالانه‌وه‌ بێت.
  • نیوه‌کردنی باجی سه‌ر ئه‌و کاره‌ خزمه‌تکارییانه‌ی له‌ مالاندا ده‌کرێن  (hushållsnära tjänster).
  • لابردنی میرانه‌ی سه‌ر خاوه‌کاران له‌ به‌شێکی کاره‌کانی که‌رتی خزمه‌تگوزارییدا   (tjänstesektorn).
  • لابردنی ئه‌و به‌شه‌ی مووچه‌ که‌ خاوه‌نکار دوای دووه‌م هه‌فته‌ی نه‌خۆش ده‌یدات

ئه‌م نوێکارییانه‌ وا ده‌گه‌یه‌نێت که‌ داهاتی ده‌وڵه‌ت ٥٢ ملیارد کرۆن که‌متر بێت (گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ریش که‌ ٣٧ ملیارده‌ له‌ باجی مووچه‌ ده‌که‌وێته‌وه‌).

به‌ره‌ی هاوپه‌یمان ئه‌م زه‌ره‌رانه‌ له‌ڕێی ئه‌ندامنیه‌تیی زۆره‌ملێی سندووقی بێکارییه‌وه‌ (a-kassan) ، به‌ میرانه‌ی زۆرتر و قه‌ره‌بوویه‌کی که‌متره‌وه‌ (نزیکه‌ی ١١ ملیارد بۆ ده‌وڵه‌ت دابین ده‌کات)، به‌ لابردنی که‌مکردنه‌وه‌ی باجی میرانه‌ی سه‌ندیکا و سندووقی بێکارییه‌وه‌ ( ٤ ملیارد بۆ ده‌وڵه‌ت دابین ده‌کات)، به‌ له‌نێوبردنی ساڵی ئازاده‌وه‌ (friåret) هه‌روه‌ها که‌مه‌وه‌کردنی پێبه‌ندییه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌ ڕووداوی هاتوچۆدا، تێده‌هێننه‌وه‌. خۆپاراستنیش له‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی بۆ نموونه‌ میچی بیمه‌ی نه‌خۆش (sjukförsäkring)، که‌ سۆسیالدیموکراته‌کان و چه‌پ و ژینگه‌ بڕیارییان داوه‌، به‌شێکی ئه‌م تێهێنانه‌وانه‌ پێک ده‌‌هێنێت.

سه‌نته‌ریش پێشنیازی خۆی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بێکاریی له‌ نێو لاواندا ـ رێکه‌وتنی تایبه‌ت بۆ که‌سانی خوارووی ٢٦ سالان هه‌یه‌، که‌ له‌کار دامه‌زراندن و له‌کار لادانیان ئاسان ده‌کات. به‌ڵام ئه‌ندامانی ئالیانسی ڕاست له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕوایه‌دا نین‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".