Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

باجه‌کان

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 28 augusti 2006 kl 09.44

باجی که‌متر یان زۆرتر ـ له‌سه‌ر چی؟

بڕی باج (skattekvoten) له‌ سوێد نزیکه‌ی ٥٠٪ و له‌ ئاستی ناونجیی ولاتانی یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا به‌رزتره‌.

حوکوومه‌ت و پارته‌ پشتگره‌کانی ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی گوژمی باج له‌ ئاستێکی به‌رزدا بهێڵنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی خۆشگوزه‌رانییان پێ دابین بکرێت. به‌ره‌ی هاوپه‌یمان ده‌یه‌وێت باج که‌مه‌وه‌ بکات بۆ ئه‌وه‌ی تاکه‌که‌س پاره‌یه‌کی زێده‌تری بۆ بمێنێته‌وه‌، به‌لام خه‌رجێکی زیاتری خزمه‌ته‌کانی خۆشگوزه‌رانیی (välfärdstjänster)  بکه‌وێته‌ سه‌ر.

کام جۆری باج له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌که‌وێته‌ به‌ر گۆڕانه‌وه‌؟

باجی مووچه‌

ده‌وڵه‌ت و کۆمیونه‌کان هه‌موو ساڵێک ٤٧٠ ملیارد کرۆن له‌ ڕێی باجی کارکردنه‌وه‌ ده‌ستێنن. له‌م سالانه‌ی دواییدا باج داشکێنراوه‌. سۆسیالدیموکراته‌کان و چه‌پ و ژینگه‌، به‌ شێوه‌یه‌کی گشتگر، ده‌یانه‌وێت باج له‌ ئاسته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا بهێڵنه‌وه‌. به‌ره‌ی هاوپه‌یمان ده‌یه‌وێت نزیکه‌ی ٨٢ ملیاردی باجی مووچه‌ له‌ دووساڵی سه‌ره‌تادا، که‌مه‌وه‌ بکات. ئه‌م که‌مه‌وه‌کردنه‌یش له‌ ڕێی بۆ نموونه‌ قه‌ره‌بوویه‌کی که‌متر له‌ بیمه‌ کۆمه‌لایه‌تییه‌کان و ئه‌ندامیه‌تییه‌کی گرانتر و زۆرملێی سندووقی بێکارانه‌وه‌ تێبهێننه‌وه‌.

باجی خانووبه‌ره‌

ده‌وڵه‌ت هه‌موو ساڵێک نزیکه‌ی ٢٥ ملیارد کرۆنی له‌ ڕێی باجی خانووبه‌ره‌وه‌ ده‌ست ده‌که‌وێت.

باجی خانووبه‌ره‌ له‌ خانووی بچووک، خانووی به‌کرێدراو، لۆکال و باڵه‌خانه‌ی پیشه‌سازیی ده‌ستێندرێت. به‌ هێچ جۆرێک پێویست ناکات خێزانێک ٤٪ ـی داهاتی خۆی زیاتر باجی خانووبه‌ره‌ بدات. حوکوومه‌ت، پارتی چه‌پ و ژینگه‌ ده‌یانه‌وێت باجی خانه‌ی کاتی ئازاد (fritidshus) و خانوویه‌ک نرخه‌که‌ی له‌ سێ ملیۆن پتر بێت، که‌مه‌وه‌ بکه‌ن. له‌مانه‌ به‌لاوه‌ ده‌یانه‌وێت باج وه‌کوو خۆی بمێنێته‌وه‌.

به‌ره‌ی هاوپه‌یمان ده‌یه‌وێت باجی خانووبه‌ره‌ به‌جارێک که‌مه‌وه‌ بکات و دواییش له‌ناوی ببات. که‌مه‌وه‌کردنی باج له‌ ساڵی داهاتوودا له‌ ڕێی ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی باییه‌کانی باجگرییه‌وه‌ ده‌کرێت، که‌ زیادکردنی باجی ساڵی ٢٠٠٧ ڕاده‌گرێت. بێجگه‌ له‌ ڕێسای سنووردیاریکردنی ئه‌مڕۆ، سه‌رووترین ئاستێکی قایمتر له‌ باجداناندا ده‌هێنرێته‌ ئاراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رووترین ئاستی ئه‌و بوارانه‌ که‌مه‌وه‌بکرێت، که‌ لێیاندا، ئه‌گه‌ر به‌ بواری تریان بگرین، باییه‌کانی باجگریی له‌م دوایین سالانه‌دا زیادی کردووه‌. ئه‌مه‌یش له‌و ڕێیه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت که‌ باجی سه‌ر باییی زه‌وی ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی بکرێت به‌ ٥ هه‌زار کرۆن. ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌کیی بۆ حوکوومه‌تی به‌ره‌ی هاوپه‌یمان له‌ داهاتووی تاکوو ئاستێک دووردا، له‌ناوبردنێکی ته‌واوی باجی خانووبه‌ره‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی میرانه‌یه‌کی که‌می کۆمیونه‌کان له‌ بریتی ئه‌م باجه‌ دابنێن.

گۆڕینه‌وه‌ی سه‌وزی باج

مه‌به‌ستی ئاسایی له‌ ”گۆڕینه‌وه‌ی باج” ئه‌وه‌یه‌ که‌ باجه‌کانی سه‌ر سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کان و ده‌ردراوه‌کانی ژینگه‌ زیاد بکرێن و، داهاته‌کانی ئه‌م بواره‌یش بۆ که‌مه‌وه‌کردنی باجی تر، به‌ر له‌ هه‌موویانه‌وه‌ باجی کارکردن، به‌کار ببرێن. ئه‌م گۆڕینه‌وه‌ سه‌وزه‌ی باج ٣٠ ملیارد کرۆن له‌ ٢٠٠١ و ٢٠١٠ ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌م ساڵ گۆڕه‌نه‌وه‌ی باج ٣,٦ ملیارد کرۆنه‌.

به‌ره‌ی هاوپه‌یمان ئه‌م گۆڕینه‌وه‌ی باجه‌ به‌ کارێکی سه‌رنه‌گرتوو ده‌زانێت، که‌ به‌لایانه‌وه‌ هه‌ر مایه‌ی کاره‌بایه‌کی گرانتر بۆ پیشه‌سازی و مالان پێک ده‌هێنێت.

باجی سامان

له‌ ساڵی ٢٠٠٥ ده‌وڵه‌ت له‌ باجی سامانه‌وه‌ نزیکه‌ی ٥,٥ ملیارد کرۆنی ده‌ست که‌وتووه‌.

باجی سامانیش که‌سێک ده‌یدات که‌ سامانه‌که‌ی ١,٥ ملیۆن کرۆنی تێپه‌ڕاندووه‌ و به‌ ته‌نیا ده‌ژێت یان که‌سێکیشه‌ خاوه‌نی ٣ ملیۆن کرۆن زیاتره‌ و هاوسه‌ری هه‌یه‌ یان له‌گه‌ڵ هاوژینێکدا ده‌ژیێ. به‌لام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێسایه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، خه‌ڵکێکی که‌م ئه‌م باجه‌ ده‌دات: ٧٠٠ هه‌زار که‌س له‌ ساڵی ٢٠٠٠  ئه‌م باجه‌یان داوه‌، ساڵی پار ئه‌م ژماره‌یه‌ داشکایه‌ سه‌ر ٢٠٠ هه‌زار که‌س.

سۆسیالدیموکراته‌کان و چه‌پ و ژینگه‌ ده‌یانه‌وێت باجی سامان بهێڵنه‌وه‌. به‌ره‌ی هاوپه‌یمان ده‌یه‌وێت له‌ناوی ببات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".