Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نه‌خۆشه‌وانیی و چاودێریی

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 28 augusti 2006 kl 09.47

نه‌خۆشه‌وانیی گشتیی یان تایبه‌تیی؟

نه‌خۆشه‌وانیی و چاودێریی مندالان و پیران له‌ سوێد کارێکه‌، به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیی که‌رتی گشتیی (له‌ ڕێی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ و کۆمیونه‌کانه‌وه‌) هه‌ڵیده‌سووڕێنێت و، باج مایه‌که‌ی پێک ده‌هێنێت. ئه‌م کاره‌ پاره‌یه‌کی زۆری تێده‌چێت، نه‌خۆشه‌وانیی به‌ ته‌نیا هه‌موو ساڵێک نزیکه‌ی ٤٠ ملیاردی تێده‌چێت.

سۆسیالدیموکراته‌کان و پارتیی چه‌پ به‌ ته‌نگ ئه‌م سیستمه‌وه‌ن ـ ئه‌مان ده‌ڵێن سوودخوازیی ناتوانێت گرنگترین پێداویستییه‌کانی مرۆڤ هه‌ڵسوڕێنێت.

به‌ڵام به‌ره‌ی هاوپه‌یمان ـ به‌ پارتی ژینگه‌یشه‌وه‌ که‌ له‌م خاڵه‌دا نه‌بێت پشتی حوکوومه‌تی سۆسیالدیموکراته‌کان ده‌گرێت ـ که‌رتی تایبه‌تیی زێده‌تری له‌ نه‌خۆشه‌وانییدا ده‌وێت  ”له‌و باوه‌ڕه‌دان که‌ نه‌خۆشه‌وانیی و چاودێریی باشتر ده‌بێت. ده‌ڵێن: خه‌ڵک مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه‌”.

حوکوومه‌ت و پارتیی چه‌پ و ژینگه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ماوه‌ی ١٠ ساڵدا هه‌موو ساڵێک ملیاردێکی زیاد بۆ پیران خه‌رج بکه‌ن. ئه‌م پاره‌یه‌ش بۆ دابینکردنی شوێنی زێده‌تر له‌ پیرگه‌کاندا و زیادینه‌یه‌کی زیاتری کرێخانوو بۆ خانه‌نشینه‌کان(bostadstillägg för pensionerar) ”که‌ پاره‌یه‌کی زیاده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی خانه‌نشین بتوانێت کرێخانووه‌که‌ی بدات”، هه‌روه‌ها نه‌خۆشه‌وانییه‌کی باشتری ئه‌وانه‌ی به‌ چه‌شنێکی سه‌خت نه‌خۆشن، ته‌رخان بکرێت.

له‌مانه‌ به‌لاوه‌ ئه‌م سێ پارتییه‌ پێشنیازی وایان هه‌یه‌ که‌ به‌لای جیاوازدا ده‌شکێنه‌وه‌، بۆ نموونه‌ سۆسیالدیموکراته‌کان ده‌یانه‌وێت باخچه‌ی شه‌وانه‌ی مندالان بهێننه‌ ئاراوه‌. پارتیی ژینگه‌ ده‌یه‌وێت گه‌ره‌نتیی خانه‌نشینیی  (garantipension) ”به‌و خانه‌نشینه‌ ده‌درێت که‌ مووچه‌که‌ی که‌م بووه‌ یان هه‌ر مووچه‌خۆر نه‌بووه‌” زیاد بکات و پار‌تیی چه‌پ ده‌یه‌وێت ئه‌و که‌سانه‌ی باری ده‌روونییان له‌ جووڵه‌ی خستوون، نوێنه‌ری که‌سییان   (personlig ombud)بۆ دابمه‌زرێنرێت، که‌ کاروباری قورسی که‌سانی ڕێک بخات.  

به‌ره‌ی هاوپه‌یمان ٣٠٠ ملیۆن کرۆن بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و شته‌ له‌ کۆمیونه‌کاندا ته‌رخان ده‌کات که‌ به‌ ”ریفۆرمی هه‌ڵبژاردنی ئازاد” ناو ده‌نرێت. به‌و ته‌مایه‌وه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ له‌ بواری چاودێریی پیراندا (äldreomsorg) ئالته‌رنه‌تیڤی تایبه‌تی لێ بکه‌وێته‌وه‌. به‌ره‌ی چه‌پ ده‌یه‌وێت ملیاردێکی تریش بۆ چاودێریی پیران بخاته‌ سه‌ر ملیارده‌ سالانه‌که‌ی حوکوومه‌ته‌وه‌.

مۆدێراته‌کان سه‌ختترین پێشنیازیان خستووه‌ته‌ ڕوو ـ وه‌کوو وه‌نێوخستنی میرانه‌یه‌کی ٢٥ کرۆنیی بۆ هه‌موو سه‌ردانێکی ده‌رمانخانه‌ و، به‌رزکردنی پارێزه‌ی تێچوونی زۆری ده‌رمان (högkostnadsskydd) له‌ هه‌زار و هه‌شتسه‌ده‌وه‌ بۆ دووهه‌زار کرۆن. مه‌سیحییه‌دیموکراته‌کان ده‌یانه‌وێت گه‌ره‌نتیی خانه‌نشینیی زیاد بکه‌ن و باجی سه‌ر هه‌موو خانه‌نشینێک که‌مه‌وه‌ بکه‌ن.

هه‌ردوو به‌ره‌ ئه‌و به‌ڵێنییه‌ ده‌ده‌ن که‌ کارێک ئه‌نجام بده‌ن، ددانسازیی بۆ هه‌موو که‌سێک هه‌رزانتر بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".