Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێسا و بەرپرسییەکان لە کاتی نووسینی بۆچووندا

تازه‌ کرایه‌وه‌ måndag 5 december 2016 kl 14.30
بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 1 augusti 2014 kl 17.35

لە بیرت بێ کە شوێنی بۆچووننووسین بۆ دانانی زانیاریی هەستیار یا خود پێشنیاری دەنگوباس بەکارنەهێنیت. ئەگەر پێشنیازی هەواڵ و زانیارییەکی وەهات هەیە کە بە کاری یەکێ لە بەشەکانی ڕادیۆی سوید دێ، ئەوا پێوەندی بە(Radioleaksەوە بکە!

لە دڵەوە حەز دەکەین کە تۆی بەڕێز کە سەردانی ئەم ماڵپەڕەت کردووە بیر وڕای خۆت لە سەر هەواڵ، بابەت و ناوەرۆکی ماڵپەڕی (sverigesradio.se) و لاپەرەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام و پلاتفۆرمەکانی تری ئێمەش بنووسیت، بەڵام بۆ ئافراندنی کەشێکی جیددیی گفتوگۆ، ئەوا چەند ڕێسایەک هەن کە دەبێ لەبەر چاویان بگریت.

 

١. ئەمانە ئیزنیان نادرێتێ:

  • پەیامی بازرگانی و پۆستی نەخوازراو (سپەم).
  • دەربڕینی دژەبیانی و سێکسی.
  • هەڕەشە، ئازار و ڕاوەدوونان، پلار، بوختان، پاشملە و درۆ.
  • بەستەردانان بۆ بابەتێک لەوانەی سەرێ.
  • خۆناساندن بە ناوێکی کەسێکی ترەوە، بۆنموونە بەکارهێنانی ناوی ڕاستیی کەسێکی‌تر، یا خود بەکارهێنانی چەندین ناوی جودا لە کاتی موناقەشەدا.


٢. بۆچوونەکەت دەبێ پێوەندی بە بابەتەکەوە هەبێت.

٣. دیارە ئەمە ئیزنی پێدەدرێ کە بۆ قووڵبوونەوە لەو بابەتەی دەینووسی یا ئاماژەدان بە سەرچاوەی ئەو لێدوانەت، لە کاتی بۆچووننوسیندا بەستەر (لینک) بکەیت، بەڵام نابێ وەهابێ کە ئەو کەسانەی سەردانی ماڵپەڕەکە دەکەن، بۆ تێگەیشتن لە کاکڵی بۆچوونەکەت، مەجبوور بکرێن سەردانی ئەو لینکەی داتناوە بکەن. بە واتایەکی ترئیزنت پێنادرێ تەنیا بەستەر دابنێی.

٤ئەم بۆچوونانەی یەکێ لەم ڕێساباسکراوانە پێشێل بکات، ئەوا دەسڕدرێنەوە.

٥. ڕا و بۆچوون لە سەر شێوەی ئیدارەی کامێنتە نووسراوەکان، بە ئیمێڵ بۆ هاوکارانی ئەم بەشە بنێرە، نەک ئەوەی لە شوێنی کامێنتنووسیندا بیاننووسیت!

٦. بۆچوونە نووسراوەکانی تۆ لەلایەن هەموو کەسەوە دەخوێندرێنەوە. لەوانەشە ڕادیۆ سوید لە پێوەندیی دیکەدا بەکاریان بێنێ، بۆ نموونە لە سەر ماڵپەڕ یا خود بەرنامەی ڕادیۆییدا.

٧بەکارهێنانی دەرفەتی کامێنتنووسین و چاوەدێریکردنی کامێنتەکان، بە پێی یاسای سویدیی (BBS-lagen) ئەنجام دەدرێ کە لە بواری بەرپرسێتیی تابلۆکانی زانیاریدانی ئەلەکترۆنیدا پەسندکراوە. بەو مانایە کە ڕادیۆی سوید دەبێ بەردەوام ئەو بۆچوونانەی ناوئاخنی ئاژاوەنانەوە، هەڕەشە لە گرووپە نەتەوەییەکان، پۆرنۆگرافیی منداڵان، پەسندانی کردەی نایاسایی توندوتیژانە، یا خود پێشێلکردنی یاسای خاوەنێتیی بەرهەم (کۆپی ڕایت) یان هەیە بسڕێتەوە. ئەو کەسەش کە بۆچوونی وەهای دژی یاساپەسندکراوەکان دانێ، ئەوا هەر خۆی بەرپرسیی کارەکەی لە سەر شانە.

           

بۆ ڕا و بۆچوونی گشتی یا پرسیارەکانی ترتان، دەتوانن پێوەندی بە بەشی خزمەتگوزاریی گوێگران (Lyssnarservice) بکەن کە بە ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن:
08-784 84 84

یا خود لاپەڕەی فەیسبووکی ڕادیۆی سوید، تویتەر و ماڵپەڕی سەپۆرت لەسەر کوندۆ (Kundo).

یا لاپەڕەی فەیسبووکیی ڕادیۆی سوید:
Facebook.

کاروباری چاوەدێریی بۆچووننووسین لە لایەن ڕادیۆ سویدەوە دەکرێ، بەم ناونیشانە:
(
Sveriges Radio AB, 105 10 Stockholm)، بە ژمارەی ڕێکخراوەییەوە (556419-3232). 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".