Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Ett avsnitt från Radyoya Swêdê - ڕادیۆی سوید
سووپەرئێتان بۆ داڵکورد خولێکی نوێ و زەحمەت دەبێ
Tor 31 mar 2016 kl 14:02
داڵکورد ئامانجی خۆی بۆ خولی پلە دووەکانی تۆپی پێی سوید ئاشکرا دەکات

بەرنامەی پۆدی بەشی کوردی ڕادیۆ سوید  تایبەت دەبێت بەداهاتوو وە ئامانجی یانەی داڵکورد کە بۆ یەکەم جار لەخولی پلە دووەکانی تۆپی پێی سوید (Superettan) دا یاری دەکات.

 بۆ یەکەم جارە یانەی داڵکورد ئێف ئێف لەخولی پلە دووەکانی تۆپی پێ سوید کە بەسووپەرئێتان (Superettan) ناسراوە یاری دەکات. ئەمەش لەپاش ئەوەی یانەی داڵکورد وەرزی ڕابردوو توانیی ببێتە پاڵەوانی خولی پلە سێکانی تۆپی پێی سوید (Division. 1 ) . کاتی دەستپێکردنی یارییەکانی ئەم خولە هاتووە و ڕێکەوتی  ٣-٤-٢٠١٦ یانەی داڵکورد یەکەم یاری ئەنجام دەدات.

 منیش سەبارەت بەئامانجی یانەکە و شێوازی خۆ ئامادەکردنی یاریزانان و بەرپرسانی یانەکە چاوم بە عادل قزڵ بەڕێوەبەری بەشی وەرزشیی یانەکە لە یەکێک لەهۆڵی خۆ ئاماددەکردن بەر لە مەشقکردنیان کەوت و لێم پرسی ئامانجیان چییە لەم وەرزەدا. لەوەڵامدا عادل قزڵ وتی ئامانجی داڵکورد ڕوونەو سەرکەوتنە. ئێمە داڵکوردین و کوردین ئیدی ئەوە بەسە بۆ بە ئامانج گەیاندنی خۆی.

 پێشڕەو عەزیزی و ڕاوێژ لاوان هەر دووکیان یاریزانی سەرەکی داڵکوردن و بەڕەگەز کوردن، پێشڕەو عەزیزی کە بەپاشاش لەلایەن هاندەرانەوە ناسراوە وەک خۆی باسی کرد کاپتێنی یانەکەو یەکێک بووە کە هەر لەسەرتاوە لەگەڵ یانەی داڵکوردا یاریی کردووە، بەڵام ڕاویژ لاوان بۆ یەکەمجارە هاتۆتە نێو یانەی داڵکورد. ڕاوێژ لاوان ساڵی ڕابردوو لەیانەی ئیفکۆ نۆڕشوێپینگ لە خولی پلە یەکەکانی سوید کە بە (Allsvenskan) ناسراوە بەرزترین خولی تۆپی پێی سویدە یاریی دەکرد و هەر پار ساڵ ئەو یانەیەی کە ڕاوێژ لاوان لەگەڵیاندا یاریی دەکرد پاڵەوانی سوید بوون.

 یانەی داڵکورد ساڵی ٢٠٠٤ لەشاری بۆرلێنگی هەرێمی داڵەرنا لە سوید دامەزراوە، ئەم یانەیە سەرەتا وەک پرۆژەیەکی کۆمەڵایەتی و بەتایبەت ئامانجیان هاوکاریکردنی گەنجان بووە بۆ ئەوەی لە کێشە کۆمەڵایەتی و تاوانکارییەکان گەنجان دوور بخاتەوە.

 هاوکات یانەیەک بوو کە توانیویەتی ئەو یاریزانانەی لە یانەکانی دیکەی ئەو شارەدا لەبەر خراپی دیسپلین یان پابەند نەبوون  بەیاساکانی یانەکانیانەوە دوور دەخرانەوە لەخۆ بگرێت.  یانەی داڵکورد یانەیەکی فرەنەتەوە و فرەفەرهەنگ بووە.

ئەم یانەیە لەماوەی پێنج ساڵی سەرەتایی دامەزراندنیدا ئەگەر لەخوولەکانی تۆپی پێی سوید و لە قۆناغ و پلەکانی خوارەوە بۆ سەروە وردبببنەوە، ئەوا یانەی داڵکورد یەکەم جار ساڵی ٢٠٠٥ لە خولی پلە هەشتەکاندا کە بەسویدی بە  (Div 6) ناسراوە دەستی پێکرد و تەنها لەماوەی پێنج ساڵدا توانیی خۆی بەقۆناغی پلە سێ کانی تۆپی پێی سوید بگەیەنێت. ئەو سەرکەوتنەش لە هەموو لایەکەوە بە بێوێنانە لە قەڵەم درا ولە پاش ئەوەش کە داڵکورد پلە سێکانی تۆپی پێی سویدی بڕی بە ئاستی پلە دووکان گەشت. ئەم خولی پلە دووەکانی تۆپی پێی  ئابووری و گڕوو تینێکی دیکەی پێویستە.

 یانەی داڵکورد لەگەڵ حەوت یاریزاندا بۆندی تۆمارکردووە کە ئەم وەرزە تەنها یاری بۆ داڵکورد دەکەن. ئەو یاریزانانەش لە ئاستی بەرز و باشدا پێشووتر یارییان کردووە.

جێگەی باسە بێجگە لەو حەوت یاریزانە نوێیەی هاتوونەتە نێو ڕیزی یاریزانانی داڵکوردەوە لەم هەفتەدا یانەی داڵکورد یاریزانێکی دیکەی بەڕەگەز کورد کە پێشووتر لە پلە دووەکانی تۆپی پێی ئەڵمانیا و پلە دووەکانی تۆپی پێی تورکیا یاریی کردووە بەناوی میرکان ئایدین بۆندی لەگەڵ یانەی داڵکورددا واژووکردووە لە هاتۆتە نێو ڕیزی یاریزانانی داڵکوردەوە.

لە ڕوانگەی ئەم وەرزەی تۆپی پێ و خولی پلە دووەکان کە یانەی داڵکورد بۆ یەکەم جار یاری تێدا دەکات وتووێژێکم لەگەڵ پسپۆڕی تۆپی پێ لەکەناڵی وەرزشی ڕادیۆی سوید (Radiosporten) ڕیکارد هێنرێکسۆنم هێنایە گۆڕێ.  هێنریکسسۆن سەرەتا وەزری زستانی بە وەرزێکی باش بۆ داڵکورد لەڕووی هێنانی یاریزانی باش بۆ نێو ڕیزی یاریزانەکانی لەقەڵەمدا و ئاماژەی بە ئەزموونی بەشێکی زۆر لەو یاریزانانە کرد کە سوودی باش بەیانەکە دەگەیەنن و وتی.

    -  ئەو یاریزانەنەی ئێستا هاتوونەتە نێو پێکهاتەی یانەی داڵکوردەوە لە ئاستێکی زۆر بەرز و باشدا یارییان کردووە و پێشووتر لێهاتووی خۆیان لە یاریگادا نیشانداوە. هاوکات ئەوە لەبیر نەکەین کە ئەو یاریزانانە هەر لە پلە یەکەکانەوە کە بە ئالسڤێنسکا ناسراوە یاریان کردووە هەتاوەکو دەگاتە چامپیۆنسلیگ، نموونەش دووسان دوریچە کە بۆ هەڵبژاردەی سوید یاریی کردووە و لەچامپیۆنسلیگ بەهەمان شێوە لەگەڵ یانە ئێفسێ سوریچی سویسری یاریی کردووە. هەروەها تۆم  سوێدەبێری بەهامن شێوە ٩٥ یاری لە گەورەتری خولی تۆپی پێی سویددا یاریی کردووە و ڕاوێژ لاوان کە پار ساڵ لەگەڵ یانەی پێشوویدا پاڵەوانی سوید بوون. هاوکات چەندین یاریچی دیکەیان هێناوەتە نێو پێکاتەکەوە و ئەزموونی ئەمانە زۆر پێویستە بۆ یانەیەکی وەک داڵکورد، لەبەر ئەوە پێکهاتە یانەی داڵکورد زۆربەیان یاریزانی گەنج بوون. لەو ڕووەشەوە ئەم یاریزانە ئەوە ئەزموونەیان هەیە کە پێویستە چی لەیاریگادا بکرێت بۆ ئەوەی پێکهاتەی یانەکە بەهێز بکەن. جێگەی باسیشە ئەو یاریزانە نوێیانەی کە ناومان هێنان دەبێت خۆشیان دەستپێشخەریی بکەن و بەرگی بەپرسیارێتی ببپۆشن و نیشانی بدەن کە ئەوان ڕێنیشاندەرن لە یاریگادا، ئیدی ڕاهێنان بێت یان لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەدا بێت ئەوا دەبێت ئاستی لێهاتووی خۆیان نیشان بدەن هەتاوەکو پێکهاتەی یانەکە چاویان لێبکەن.

 پسپۆڕی تۆپی پێ لە کەناڵی وەرزشی ڕادیۆی سوید ڕیکارد هێنرێکسۆنم  ئاماژەی بەوەشکرد کە یانەی داڵکورد دەبێت لەم خولەدا بەشێوەیەکی دیکە خۆی لەگەڵ شێوازی یاریکردندا بگونجێنێت لەبەر ئەوە خولی پلە دووەکاتی تۆپی پێی سوید زۆر زەحمەتە و هیچ یانەیەک بەزەقی دەرناکەوێت کە لەچ ئاستێکدایە. بەڵکو زۆربەی هەرە زۆری یانەکان لەیەک ئاستدان. منیش هەر لەو ڕوانگەیەوە لێم پرسی ئایا تۆ پێتوایە داڵکورد لەم وەرزەی یاریکردندا لەکوێی خشتەکەدا خۆی دەگرێتەوە. لەوەڵامدا هێنریکسسۆن وتی.

 - من بەلامەوە زۆر سەنج ڕاکێش دەبێت کە چاودێریی یارییەکانی داڵکورد بکەیت. لەڕاستیدا من پێموایە کە یانەی داڵکورد لەخشتەی یارییەکاندا و بەخاڵ دەکەونە سەروی هێڵی ناوەڕاستی خشتەکەوە. هاوکات ئەوە لەبیر نەکەین کە بۆ دەرئەنجامی باش دەستپێکی خولەکە لە پێنج یاری سەرتاوە زۆر گرنگ دەبێت کە بزانین لەکوێدا خۆیان دەگرنەوە. هەروەها بیشبینین کە ئەم یاریزانە نوێیانە چۆن خۆیان لەگەڵ یانەکەدا گونجاندووە و لە چی ئاستێکی یاریکردندان.

Programmet tillhör kategorin: News in other languages
Alla avsnitt från programmet Radyoya Swêdê - ڕادیۆی سوید
Radyoya Swêdê - ڕادیۆی سوید
Tor 31 mar 2016 kl 14:02(20 min)
Radyoya Swêdê - ڕادیۆی سوید
Tor 24 mar 2016 kl 14:02(20 min)
Radyoya Swêdê - ڕادیۆی سوید
Tor 17 mar 2016 kl 14:02(16 min)
Radyoya Swêdê - ڕادیۆی سوید
Tor 10 mar 2016 kl 14:02(19 min)
Radyoya Swêdê - ڕادیۆی سوید
Tor 03 mar 2016 kl 14:02(14 min)
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".