بەساڵاچووان

ئامێری دڵنیایی بەساڵاچووان کەموکورتیی تێدایە

1:10 min
  • ئامێری دڵنیایی بەساڵاچووان Trygghetslarm لەکاتی نەمانی کارەبا و هێڵی تەلەفۆن کار ناکات، بەپێی بەدواداچوونی ڕادیۆی سوید و هۆشداریی کۆمۆنەکان.

  • ئەم کەموکورتییە ژیانی بەساڵاچوو دەخاتە مەترسییەوە، بەڕای کۆمۆنەکان.

  • لە حاڵی حازردا نزیکی چارەکە ملیۆنێک هاوڵاتی ئامێریی دڵنیایییان بۆ تەرخان کراوە بەتایبەت ئەو بەساڵاچووانەی لە ماڵەوە دەژین بەڵام کەموکورتییەکانی تا دێت زیاتر دەردەکەون.