سیاسەت

ئەمڕۆ یەکەم سەرۆکوەزیرانی ژنی سوید پێکهاتەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند

2:19 min
  • ماگدالێنا ئاندێرشۆن کە دوێنێ بۆ جاری دووهەم لە هۆڵی پارلەمان بە دەنگی زۆرینە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی سوید هەڵبژێردرایەوە، ئەمڕۆ پێکهاتەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند و وەزیرەکانی کابینەکەی بە پارلەمان ناساند.

  • ئاندێرشۆن لە وتارەکەیدا ڕاوەستەی لەسەر سێ خاڵی سەرەکی کرد کە بریتیبوون لە کەشوهەوا، ڕەفاهیەت و تاوانکاریی.

  • ماگدالێنا ئاندێرشۆن دەبێتە سەرۆکی حکومەتێکی سۆسیالدیموکرات.