
ئەو نەوجەوانەی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر مامۆستاکەی پێشتر پلانەکەی داڕشتبوو. وێنە: Polisen.
هێرش و پەلاماردان
ئەو نەوجەوانەی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر مامۆستاکەی پێشتر پلانەکەی داڕشتبوو
ئەو کوڕە پانزدە ساڵانەی کە ١٩ی مانگی ئاگۆستی ڕابردوو بە چەقۆ هێرشی کردە سەر مامۆستاکەی لە قوتابخانەی Källbergsskolan لە Eslöv بەر لە هێرشەکە هەموو شتەکانی لەسەر کۆمپیوتێرەکەی سڕیبوویەوە.
ئەمەش دوو هەفتە بەر لە هێرشەکە ڕوویداوە کاتێک پۆلیس بۆ لێکۆڵینەوە و گفتوگۆکردن لەگەڵ دایکوباکیدا چووەتە ماڵیان.
پۆلیس پێشتر زانیاری لەبارەی تووندڕەوبوونی ئەم کوڕەوە هەبووە.