
تووشبوونی کەسانی بەساڵاچوو بە کۆرۆنا لە خانەکانی بەساڵاچواندا لە سەرانسەری وڵاتدا زیادیکردووە. وێنە: PONTUS LUNDAHL / TT /
کۆرۆنا
بڵابوونەوەی کۆرۆنا جارێکی دیکە خانەی بەساڵاچووان دەگرێتەوە
بەپێی ڕێکخراوی هەرێم و شارەوانییەکانی سوید تووشبوونی کەسانی بەساڵاچوو بە کۆرۆنا لە خانەکانی بەساڵاچواندا زیادیکردووە.
دواین هەفتەی ساڵی ٢٠٢١، ٢٤٢ حاڵەتی تۆشبوون بە کۆرۆنا لەو خانانەدا تۆمارکرابوو، بەڵام لە یەکەم هەفتەی ئەمساڵدا، ڕێژەکە دووهێندە زیادیکرد و ژمارەی تووشبوانی کەسانی بەساڵاچوو هەڵکشا بۆ ٥٢٨ کەس.
هاوکات ڕێکخراوی هەرێم و شارەوانییەکانی نیگەرانە لە نەبوونی ژمارەی کارمەندی پێویست.